- هێزەکانی جەندرمە هێرشیان کردە سەر ئەو خۆپێشاندەرانەی لە هەرێمی لیجە ڕێگای نێوان چەولیک و ئامەدیان داخستووە و ماوەی شەش ڕۆژە ناڕەزایی لەبەرامبەر درووستکردنی قەرەقۆڵ دەردەبڕن.
- لە کەمپی دۆمیزی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری دهۆک، دوو خێمە گڕدەگرن و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن دوو مانگ گیان لەدەستدەدات، دوو پەناریش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
- لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 500 دۆنم زەوی و زاری جوتیاران کە کراون بە گەنم و جۆ لە دەشتی بیتوێن سوتا.
- یەکەمین فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی فلیم بەڕێوەچوو کە 120 هونەرمەندی ناوداری وڵاتانی بیانی و بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر و بەشێکی زۆر لە میوانان ئامادەی بوون.