بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت: دەستبردن بۆ دامەزراوەی دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت.
دەقی پەیامەکە...
دامەزراوەی دادوەری عیراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و ڕێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە.
دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات.
ئێمە جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و ڕێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە.
[1]
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 248 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!