- پێشنیوەرۆی ئەمرۆ، یەکشەممە، چوارەمین کۆنگرەی پارتی دادو گەشەپیدان دەستیبەکارەکانیکردو لەهەرێمی کوردستانەوە هەر یەک لەمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمو بەرهەم ساڵح وەک نوێنەری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمارو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیو ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری لەکۆنگرەکەدا دەکەن.
لەمیانەی وتارەکەیدا ئەردۆغان وتیشی، "داوا لەبرا کوردەکان دەکەم هاوکارمان بن لەنەخشەرێی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تورکیا".
لەوتاری دەستپێکی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دادوگەشەپێداندا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سڵاوی بۆ هەولێرو سلێمانی نارد، هاوکات داواشی لەکورد کرد هاوکاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا.
- لەبەرامبەر دانەمەزراندیان، دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکانی دەڤەری گەرمیان بروانامەکانیانو ئەو پرۆگرامانەی لەماوەی چوار ساڵی خوێندندا خوێندیانه، لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیاندا سوتاندیان.
- لە شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی هەواڵگری سەرباز و پۆلیسەکانی سوریا ڕوویدا و 54 کوژراو برینداری لێکەوتەوەو زیانێکی زۆریشی بە بازاڕای ناوچەکە گەیاند.