$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شاری ئێلح-ی باکووری کوردستان هاتووچۆی لە 55 شوێن قەدەغە کرد و ئه و شوێنانەی بە (ناوچەی کاتیی سەربازی) دەستنیشان کرد. بە گوێرەی بڕیارەکە لە 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 2019 واتە بۆ ماوەی ساڵێک هاتووچۆ له و 55 شوێنە کە دەکەونە سنووری ناوچەکانی حەسکیف، سۆسان و هەزۆ-ی سەر بە ئێلح قەدەغەیە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165081/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە 55 شوێنی ئێلح بۆ ماوەی ساڵێک هاتووچۆ قەدەغە کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە 55 شوێنی ئێلح بۆ ماوەی ساڵێک هاتووچۆ قەدەغە کرا=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڕێ و هاوخەبات و کەسوکاری، مەراسمی ساڵیادی شەهیدکردنی (#شەهید ئارام#) لە #تەنگیسەر# کرایەوە.[2]
- لە نێوان #کەلار# و خانەقین چەکدارانی #داعش# هێرشیانکردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، بە وتەی فەرماندەیەکيش ڕووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و لەئەنجامدا هەڵاتوون و دوو بۆمبیشیان پوچەڵکردوەتەوە.[1]
- جارێکی تر ژمارەیەک چەکدار پەلاماری بازگەی #باوە مەحمود#یان لە باکووری خانەقین دا.[2]
- بۆ باشترکردنی ڕەوشی ئەمنی #خانەقین# هێزێکی سوپای عێراق و ئاسایشی #گەرمیان# ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن و هێزەکانی پۆلیسی دیالە لە ناوچەکە دوردەخرێنەوە.[1]
- دەیان چالاکی سنووری بادینان بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و داوای دەرکردنی بنکە سەربازی و سیخووڕییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن لەسەر خاکی کوردستان، داواش دەکەن سنوورێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی #دهۆک# دابنرێت.[5]
- لەبەردەم نووسینگەی لیژنەی داکۆکی لە زیانلێکەوتووانی تیرۆر لە #هەولێر#، ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووانی دەستی تیرۆر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن یاری بە هەستیان نەکرێت و دەڵێن ئەو نووسینگەیەی کراوەتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و پارە لە خەڵک وەردەگرن.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165081/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەستڕەنگینی یارانی مێخەک و شێوەکارانی گەرمیان پیشاندرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەستڕەنگینی یارانی مێخەک و شێوەکارانی گەرمیان پیشاندرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە لایەن دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانەوە بە ڕەسمی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# ئاگادار کراوەتەوە کە لەجێی #ڕێبوار تاڵەبانی# بەتەمەنترین ئەندام کارەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبەرێت.[2]
- ئاسایش لە هەولێر کاتژمێر 19:30ی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی عەشتار-ی #مەخموور# کە ماوەی 7 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و لە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر چادریان هەڵداوە.[5]
- بەرپرسانی سەربازی ئەڵمانیا نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان لە هەولێر کردەوە و جەختیشدەکەنەوە: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوامدەبن.[1]
- ئامانج هەورامی ڕایگەیاند: سەبارەت بە لێدوانێکم بۆ بەرنامەیەکی کەناڵی NRT کەتێیدا بەمەبەست دەستکاری قسەکانم کراو ئەمەش بووە جێگەی ناڕەزایی و ڕەخنەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و کیمیا باران، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، ڕاستە ئه و وتانە هی منن، بەڵام دەستکاریی کراون و داوای لێبوردن لە سەرجەم پێشمەرگە دێرینەکان و خانەوادەی شەهیدان و کیمیاباران و ئەنفال دەکەم.[2]
- قایمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 20 دەرمانخانەیان داخستووە و بڕێکی زۆری دەرمانی بێ ستیکەریشان دەست بەسەرداگرتووە.[1]
- لە دووەم ڕۆژی دیداری هونەری گەرمیاندا لە شارۆچکەی کەلار، لە پێشانگایەکی ڕەنگاڵەدا کاری دەستی شێوەکارانی گەرمیان و ژنانی یارانی مێخەک، پیشاندرا.[4]
- کونسڵی گشتی نوێی یۆنان له هەولێر ڕایدەگەیەنێت: شاندێکی باڵای بارزگانان و گەشتیاری دێنە هەرێم و حکومەتی یۆنانیش بڕیاریداوە پاشکۆی بازرگانی لە هەرێم بکاتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی قەسەدە لە قۆناغی کۆتایی هەنگاوی گەردەلولی جزیرە، زیاتر لە 150 سڤیلیان ڕزگار کرد، کە دوو ژن و منداڵێکی ئیزدیان تێدایە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەڕێوەبەری زانیاری نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی زانیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، سێ زانیاری ستراتیژییان لەسەر چالاکی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# عێراقی سەر بە ئێرانمان بە بەرپرسانی بەغدا ڕاگەیاندوە. وتیشی: داوامان لە بەغدا کردوە لە نزیکترین کاتدا ئه و هێزانە هەڵپەسێرێت و چەکەکانیان لێوەربگرێتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165081/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 31-01-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165081/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- ماڵپەڕی گاردیان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەوان و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان #بەهرۆز بوچانی# کە لە دوورگەی مانووس لە ئوسترالیا پەنابەرە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای پێ بەخشراوە. گاردیان باسی لەوە کردوە، خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا پریمیەر کە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبییە، بەهۆی نووسینی ڕۆمانی (جگە لە چیاکان دۆستی دیکەمان نەبوو) ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی نووسەرەکەی، پێشکەشی ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد بەهرۆز بوچانی کراوە.[5]
- سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران بە 68 دەنگی ئەرێ لە بەرامبەر 23 دەنگی نەخێر، دەنگیان دا بە تەواوکەری یاسایەک بۆ درێژەدان بە مانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان.[5]