ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی #کەرکووک#-#گەرمیان#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە سی و چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی سەرکردە و ئەندازیاری ئاشتەوایی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی پەیامەکەدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە هاتووە، ئیدریس بارزانی هەمیشە باوەڕی بە گەل و مافە ڕەواکانی ھەبوو و ھەمیشە دەیووت هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە پێناوی سەرخستنی پرسی ڕەوای گەلەکەمان و تێکشکاندنی داگیرکەرانی خاک و خەڵکی کوردستان بن، هەر بۆیە بەدەسپێشخەری بەڕێزیان پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر بەرەی کوردستانی لە ساڵی 1986 لەدایک بوو.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:=KTML_End=
پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان لە سی و چوارەمین ساڵیادی کۆچی دڵتەزێنی پێشمەرگە و برا و سەرکردەی لێھاتوو کاکە ئیدریس بارزانیی ھەمیشە لە یاد.
ئەمڕۆ سی و چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کارەساتێکی دڵتەزێن و خەمێکی گران کە کوردستانی داپۆشی، بە ونبوونی تێکۆشەرێک و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی کوردایەتی، کە لە دامێنی چیای شیرینی سەرکەش لە ناوچەی بارزان هاتبووە ژیانەوە، لە گوندی بارزان لانکەی شۆڕش و بەرخودان و دوژمن شکێن، ئەویش کاکە ئیدریس مستەفا بارزانییە، ئەو سەرکردە خۆشەویست و دڵسۆز و دووربینەی هەموو ژیانی لە پێناو کورد و کوردستان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە تەرخان کردبوو.
ئیدریس بارزانی لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خانەوادە تێکۆشەر و فیداکارەکەیدا ئاوارەی باشووری ئێراق دەبن پاش ئەوەی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی ڕوو لە یەکێتیی سۆڤێتی جاران دەکەن بۆ ماوەی یانزە ساڵ لە شارەکانی بەسڕا و #بەغدا# و #موسڵ#، لە ژیانێکی پر لە کێشە و دژواردا دەژیان. بەڵام هەردەم متمانە و باوەڕیان بەهێز بوو چونکە خاوەنی پەیام و دۆزی ڕەوا بوون و، بۆ گەل و خاکێکی داگیرکراو تێ دەکۆشان، دوای گەڕانەوەی بارزانیی نەمر لە یەکێتیی سۆڤێت لە ساڵی 1958 کاکە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد، لەگەڵ خانەوادەکەیان دەگەڕێنەوە #بارزان# و، لەگەڵ یەکەم چرکەساتی هەڵگیرسانی #شۆڕشی ئەیلوول#ی مەزن ئیدریس بارزانی وەکوو لاوێکی خوێنگەرم و ژیر و چاونەترسی کوردستان، دەبێتە پێشمەرگە و، لەبەر لێهاتویی و قارەمانێتی و ئاستی بەرزی ڕۆشنیری هەر زوو وەکوو سەرکردەیەکی قارمان و لێزان و دیپلۆماتێکی سەرکەوتوو دەردەکەوێت و دەبێتە جێگای متمانەی شۆڕش و بارزانیی نەمر و ڕۆڵی گرینگ و کارای لە شۆڕشدا دەگێڕا لە پەیوەندی کردن لەگەڵ وڵاتە ئەقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی شۆڕش و ئامانجەکانی و گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەکەمان بە جیهان. کاکە ئیدریسی سەرکردە لە گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتیی شۆڕش و #ڕژێمی بەعەس# ڕۆڵی کاریگەریی هەبوو لەگەڵ بارزانیی نەمر و کاک #مەسعود بارزانی# بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەی مێژوویی یانزەی ئاداری ساڵی 1970.
پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975، ئیدریس بارزانی ڕۆڵی گرینگی هەبووە لە سەرپەرشتیی ئاوارەکان لە ئێران و خەمخۆری ڕاستەقینەی پەنابەران بوو و، لە هەڵگیرساندنی #شۆڕشی گوڵان#ی پێشکەوتنحوازدا لە ساڵی 1976 ئیدریس بارزانی لەگەڵ ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و ژمارەیەک کادری گیان لەسەر دەست لەژێر ئامۆژگاریی بارزانیی نەمر ئومید و هیوا و متمانەیان بۆ خەڵکی سەربەرزی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی گەڕاندەوە.
ئیدریس بارزانی هەمیشە باوەڕی بە گەل و مافە ڕەواکانی ھەبوو و ھەمیشە دەیووت هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت لە پێناوی سەرخستنی پرسی ڕەوای گەلەکەمان و تێکشکاندنی داگیرکەرانی خاک و خەڵکی کوردستان بن، هەر بۆیە بەدەسپێشخەری بەڕێزیان پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر بەرەی کوردستانی لە ساڵی 1986 لەدایکبوو.
ئەم سەرکردە مەزنە ڕۆڵی گرینگی لە کۆنگرەی تاران لە ساڵی 1987 بینی و، پێشنیاری یەکخستنی سەرجەم لایەنە ئێراقیەکانی کرد بە کورد و عەرەب، بە سوننە و شیعەوە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس.
مخابن بەرەبەیانی ڕۆژی #31-01-1987# لە شارۆچەکەی سلیڤانای سەربە شاری #ورمێ# لە کوردستانی ڕۆژھەڵات لە ئێران دڵە گەورەکەی لە لێدان وەستا و بەدیمەن لەبەر چاو ون بوو. وەکوو ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگداری بەرز و پیرۆز لە ئاسمانی کوردایەتی و کوردستان و مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە دەدرەوشێتەوە.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەم سەرکردە مەزنە کە هەمیشە لە ویژدانی تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان
دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیان
31-01-2021
[1]