- زنجیرەیەک تەقینەوە شاری کەرکووک و قەزای دوزخورماتوی گرتەوە و لەئەنجامداو بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، سێ پۆلیسی کوژران و 10ی دیکەش برینداربوون.
- لە سەعدییە، لەئەنجامی تەقاندنەوەی خانوەکەیان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
- لە هەرێمی داراهێنێ سەر بە ناوچەی لیجەی شاری ئامەد، لە کاتی ئامادەکارییەکانی زستاندا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی، شەڕو پێکدادان ڕوویدابوو و لە ئەنجامی ئەو شەڕو پێکدادانانەدا (10) گەریلای HPG گیانیان لە دەست دا کە لەناویاندا ئەندامی کۆنسەی سەربازی HPG (ئەرتەم کارابوڵوت) ناسراو بە (نومان ئامەد) هەبوو. بۆ یادکرانەوەی ئەو (10) گەریلایەی HPG ئەمڕۆ لە شوینێ شەڕو پێکدادانەکەدا چالاکییەکی جەماوەری بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو گەریلایانە بەرێوەدەچێت.
ناوی ئەو گەریلایانەی گیانیان لەدەستدا بەو شێوەیەیە :" ئەندامی کۆنسەی سەربازی HPG ئەرتەم کارابوڵوت ناسراو بە (نومان ئامەد)، فاروق دۆڵو ناسراو بە (عەگید ئامەد) لە دایکبوی شاری ئامەد، عومەر شەکەر ناسراو بە (عوزەر دێرسیم) لە دایکبوی شاری مەلاتیا، محەمەد بیچەجەک ناسراو بە (رێناس ئامەد) لە دایکبوی شاری ئامەد، پەرویز خەلیلی ناسراو بە (شۆڕش سەلماس) لە شاری سەلماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، مەسعود یڵدرم ناسراو بە (دەمهات) لە دایکبوی ناوچەی قۆسەری ماردین، ڕۆحولڵا سەیدینەجات ناسراو بە (فرات ماڕگی) لە دایکبوی شری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، محەمەد زولفیقاێ کاچماز ناسراو بە (خەبات خانچەپەک) لە دایکبوی شاری ئامەد، محەمەد جاڵپ ناسراو بە (شەڕڤان کۆچەر) لە دایکبوی شاری مێرسین و هاکان تەزەڵ ناسراو بە (ماسیرۆ) لە دایکبوی شاری ئێلیح."
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث