- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
- 25-02-2020
- 24-02-2020
- 23-02-2020
- 22-02-2020
- 21-02-2020
- 20-02-2020
- 19-02-2020
- 18-02-2020
- 17-02-2020
- 16-02-2020
- 15-02-2020
- 14-02-2020
- 13-02-2020
- 12-02-2020
- 11-02-2020
- 10-02-2020
- 09-02-2020
- 08-02-2020
- 07-02-2020
- 06-02-2020
- 05-02-2020
- 04-02-2020
- 03-02-2020
- 02-02-2020
- 01-02-2020
02-03-2020
- 03-03-2020
- 04-03-2020
- 05-03-2020
- 06-03-2020
- 07-03-2020
- 08-03-2020
- 09-03-2020
- 10-03-2020
- 11-03-2020
- 12-03-2020
- 13-03-2020
- 14-03-2020
- 15-03-2020
- 16-03-2020
- 17-03-2020
- 18-03-2020
- 19-03-2020
- 20-03-2020
- 21-03-2020
- 22-03-2020
- 23-03-2020
- 24-03-2020
- 25-03-2020
- 26-03-2020
- 27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
باکووری کوردستان
- بڕیاری درێژکردنەوەی دەستگیرکردنی کەزیبان یلماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی پەیاسی
هەدەپەهەدەپە، کە لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە، درێژ کرایەوە.
[1]
- بە بیانۆی بڵاوکردنەدوەی هەندێک بابەت لە سەر میدیای کۆمەڵایەتی و بانگەشە بۆ ڕێکخستن لە ساڵی 2017دا سکاڵا لە دژی
عەزیز ئۆروچعەزیز ئۆروچ تۆمارکرابوو. ئەمڕۆ 10 مین دانیشتنی دادگای لە 9مین دادگای سزا قوڕسەکانی
ئامەدئامەد بەڕێوەچوو. ڕۆژنامەنووس لە ڕێگای سیستمی دەنگ و ڕەنگ لە زیندانی پیتی (ئێڵ)ی پاتنۆس بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد. داوەر سزای 10 مانگ تا 5 ساڵی بەسەردا سەپاند. دواتر لیژنەی دادگا بە بیانۆی 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن' 2 ساڵ و مانگێک سزایی زیندانی بەسەر عەزیز ئۆروچ دا سەپاند.[1]
- لە نزیک پارکی تیرا و لە دووریی 3 کیلۆمەتریی دەروازەی سنووریی گیوربولاکی ناوچەی بازید لە پارێزگای
ئاگریئاگری بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گومرکی ئەو دەروازەیە و دەوترێت هێرشەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
کوژرانی یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنوووری پاوە
- ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت باسیان لە کوژرانی مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شەڕی چەکدارانە لە سنووری شاری
پاوەپاوە کرد. شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوە بە ناوی مەهدی محەممەدی ڕاگەیەندراوە کە ئێوارەی یەکشەممە، 11ی ڕەشەمە، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا کوژراوە. ئەو شەڕە لە شوێنە قەدەغەکراوەکانی سنووری پاوە ڕوویداوە و هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو شەڕەی وەئەستۆ نەگرتووە.
[8]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لە
سنەسنە کەسێک بە نەخۆشیی کڕۆنا گیانی لەدەستداوە.
[2]
باشووری کوردستان
- بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، یەکێتی زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا تاکو 21ی ئازار
2020 پرسە لە مزگەوتەکانی
هەولێرهەولێر ڕابگیرێت.
[3]
- پاش گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە ئەمرۆ لیستی موچەی مانگی 11 ی ساڵی
2019 ڕاگەیەندرا.[2]
- گوتەبێژی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارێزگارەکانیان سەرپشککردووە بۆ ڕاگرتنی پرسە و دەتوانن بڕیار لەو بارەیەوە بدەن و تاوەکو ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ لە ئارادا نییە.
[4]
- لە شاری
ڕانیەڕانیە یادی ڕاپەڕین ناکرێتەوەو کۆی ئەو بڕەپارەیەشی بۆ یادەکە تەرخانکرابوو گەڕێنرایەوە خەزێنەی حکومەت.
[5]
- وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتووەتە پێنج کەس. سامان بەرزنجی گوتیشی: باری تەندرووستی ئه و کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون جێگیرە.
[6]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی بڵاویکردوەتەوە، هاوشێوەی خوێندکاران مامۆستایانیش تاوەکو ڕۆژی 10ی 3ی
2020 پشوو وەردەگرن. خوێندنی باڵا دەشڵێت: دەوامی فەرمانبەران کەمکراوەتەوە لە سەعات 8ی بەیانییەوە تاوەکو 1ی پاشنیوەڕۆ و زانکۆکانیش سەرپشک دەکرێن لە کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی بەپێی پێویستی کارەکانیان.[5]
- ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی 15 قاچاخچی دەستگیرکرد کە هاووڵاتیان لەئێرانەوە بەرامبەر بڕێک پارە بۆ ناو هەرێمی کوردستان هێناوەتەوەو خەڵکیشیان بۆ دەرەوەی هەرێم گواستوەتەوەو سەرجەمیشیان کوردن و دانیشتوی هەرێمن.[5]
- کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانە 50 قەرەویلەیەکەی سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەنگاوی باشی بڕیوە و بڕیاردراوە زووتر لەو وادەیەی بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دیاریکراوە، بەڕووی نەخۆشدا بکرێتەوە و تێیدا دەست بە چارەسەرکردنی نەخۆش بکرێت.[6]
- بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی، پرسە لە پارێزگاکە قەدەغەکراو نوێژی بەکۆمەڵیش تا ئەوکاتەی ئەوقافی هەرێم بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، سنووردار دەکرێت.
[7]
- بۆ جاری سێیەم گردبوونەوە لە هەولێر بۆ دۆخی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی ئەنجامدرا، داواکرا، کە دەستبەجێ ڕێگا بدرێت پارێزەران سەردانی ئیمرالی بکەن.[7]
- وتەبێژی
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەحمەد عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی واژووی لەسەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردەی
هەڵەبجەهەڵەبجە و خوێندنی کوردی
کەرکووککەرکووک کرد.[6]
دەرەوەی کوردستان
- سێ
شەڕڤانشەڕڤانی
یەپەگەیەپەگە، کەنداڵ برەیز، باران گالیسیا و باران ساسۆن، کە لە تێکۆشان لە دژی
داعشداعش شەهید بوو بوون لە شاری لۆریانی فەرەنسا مەراسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادیان بەڕێوەچوو.[1]

لە شاری لۆریانی فەرەنسا یادی 3شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگەبەرز ڕاگیرا
- دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای لە سێدارەدانی بەسەر دەستگیرکراوێکی داعشدا سەپاند، دوای ئەوەی تاوانبار کرا بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ئێزدی. ئه و چەکدارە دەستگیرکراوەی داعش نازناوی ئەبو هومامی لە خۆی ناوە و لە سەروبەندی داگیرکردنی
شنگالشنگالدا لە (
03-08-201403-08-2014) دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی ئێزدی.[6]
- ئیدریس سایلگان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە کاتی ڕووماڵی دۆخی کۆچبەران لە سنوری نێوان تورکیا و یونان لە ئەدیرنە دەستگیرکرابوو و دوای دەستگیرکردنەکەی دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.[1]
- محەمەد تۆفیق عەلاوی داوای لێبوردنی کرد، کە بە هۆی فشاری سیاسی و حیزبی نەیتوانی حکومەتی نوێی عێراق دروست بکات و دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە.[2]
- لە شاری ئایدنی تورکیا هێرش کرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە. دەرگای باڵەخانەکەیان شکاند و تابلۆی سەر باڵەخانەکە لێکرایەوە و شکێنرا.[1]
- وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی تورکیا کە هەندێک سەرچاوە بە زللەیەک بۆ ڕووی
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ناوی دەبەن. وەزارەتەکەی ڕوسیا، لە بەیاننامەیەکی (بەپەلەدا) دەڵێتگرەنتیی هیچ فڕۆکەیەکی تورکیا ناکەین کە بگاتە کایەی ئاسمانیی سوریا.[3]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، 19 سەربازی سوپای سووریای لە ئیدلب کوشتووە.[6]
- گوتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەی لە تورکیا هەیە، کە ڕێز له و ڕێکەوتنە بگرێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆچبەرانەوە واژووی کردووە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع