- بەپێی زانیارییەکان لەکۆبونەوەی شەوی ڕابردوی وەفدی هەرێم و بەغدا خولی سێیەمی کۆبونەوەکان بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی بەرێوەچوو، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
- دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لەناحیەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە دەدۆزرێتەوە کە تەرمی ژنو منداڵو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی تێدایە.
- شاندێکی حکومەتی تورکیا بە یاوەری شاندەکەی پارتی دیموکراتی گەلان HDP بۆ یەکەمجار سەردانی قەندیل دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لەو سەردانەیاندا ڕێککەوتنی دانانی چەک تاوتوێ بکرێت.
- داعش هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی هێزی پێشمەرگەی کودرستان لە نزیک بەنداوی موسڵ و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەتوندی بەرپەرچدرانەوە هێرشەکەیان تێکشکێندرا.
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئامادەکرابوو، بەرەو سەنگەرەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) ڕەوانەی گەڕەکی بۆتانی کۆبانێ کرا، بەڵام پێش گەیشتنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە بە شوێنی ئامانج لەلایەن شەڕوانانی YPG تێکشکێندرا و تەقێندرایەوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 11,939 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!