دەرەوەی کوردستان
- بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بارەگایەکی سەربازیی ئێرانی لە باشوری دیمەشق-ی پایتەختی سوریا بە هاویشتنی پێنج موشەک کردە ئامانج.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە و ڕێزنامە بە قوتابیانی پۆلەکانی زمانی کوردی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگی لە هۆڵی لاوانی هاژەی کۆخان لە
بانەبانە بەڕێوە چوو.
[6]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە نزیک گوندی دۆڵەبی سەر بە شاری
سەردەشتسەردەشت بە سەختی بریندار کرا.[6]
- بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بە منداڵانی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەلێدراوی
کرماشانکرماشان پێشانگایەکی نیگارکێشی لە شاری
مەهابادمەهاباد بەڕێوە چوو.
[7]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری ئاسایشی
کۆڵەجۆکۆڵەجۆ لە سنوری
گەرمیانگەرمیان ئاشکرایکرد کە بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق نزیک شارەدێی
کۆکسکۆکس بوونەتەوە بە مەبەستی دەست بەسەراگرتنی سنوری ساڵی 2003.
[1]
- بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئازاد حەمید شەفی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی
مەندەلیمەندەلی تەقییەوە، بەڵام ڕزگاری بوو.[1]
- ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە، کە هێزەکانیان دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان لە باشوری
شەنگالشەنگال دۆزیوەتەوە و تەرمی نزیکەی 140 هاوڵاتی ئێزدی تێدایە و زۆربەیان ژن و منداڵن.[2]
- وەفدێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێشوازییان لێکرا.
[3]
- لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و (نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی) لە پاریس، سەرۆکی فەڕەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیی کرد.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ
بومەلەرزەبومەلەرزەیەکی بەهێز سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و
شارەزورشارەزوری هەژاند.[1]
- دوابەدوای هاتنی ئەو هێزەی سوپای عێراق بۆ بازگەی شێخ باوە، بەمەبەستی هاتنیان بۆ سنوری پێش 2003، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزێکی پۆلیسی گەرمیان، گەیشتە بازگەی هاوبەشی پۆلیسی گەرمیان و سوپای عێراق لە بازگەی نەقشبەندی.[2]
- وەزیری کشتوکاڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەرچی حەیدەر عەبادی واژۆی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەی چوار ساڵی ڕابردووی جوتیارانی کوردستان کرد، بەڵام لیژنەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی پەشیمان بۆتەوە و تەنها پارەی دوو ساڵی جوتیاران خەرجدەکەن.[1]
- لە ڕووبەڕوبونەیەکدا لە
قەڵادزێقەڵادزێ لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە لەمەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی شارۆچکەکە دەکرێت و لەئەنجامدا پۆلیسێک برینداردەبێت. [1]
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان شوێنی
ڕێبوار تاڵەبانیڕێبوار تاڵەبانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پڕ کردەوە و
جوان حەسەنجوان حەسەن-ی کردە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکووککەرکووک.[2]
- نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: دەستووری فەرەنسا باس لەوە دەکات کە نابێت دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی جیهان بکرێت، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەستوەردانی ڕەتکراوەی لە کاروباری نێوخۆی عێراقدا کرد، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەیەکی فەرمی یاسایی دەکات، ئەویش دەستەی حەشدی شەعبییە.
[4]
- جاسم محەمەد جەعفەر پەرلەمانتاری عیراق بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندوە، سەرمان سوڕماوە لەپێشوازیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە پێشوازیکردنەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، داواشدەکات حکومەتی فەرەنسا ئاگادار بکرێتەوە لە نیگەرانییەکانی بەغدا.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- پاش چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی لە ڕۆژئاوا، شاندی پەرلەمانتارانی باشور و باکوری کوردستان هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتوو ناودەبەن و پشتیوانی بۆ ئه و بەشەی کوردستان دەردەبڕن.[1]
- لە چوارچێوەی گەردەلولی جزیرە، بۆ سێیەمین ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی دێرەزۆر بەردەوامە لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی
داعشداعش، ئەمرۆش ژمارەی کوژراوەکانی داعش گەیشتە 72 چەتە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع