جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت: کێشەی ئەو ھاووڵاتییانە چارەسەر کرا لە گەڕەکی نەورۆز، کە داوایان لێ کرابوو ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بڕیارە ئەمڕۆش
03-01-202403-01-2024 ھێزەکە بکشێنەوە و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
دکتۆر
شاخەوان عەبدوڵڵاشاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان وتی: دوای ئەوەی دوێنێ
02-01-202402-01-2024 چەند ھاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز لە
کەرکووککەرکووک پەیوەندییان پێوە کردین و باسیان لەوە کرد، کە ھیزێک ھاتووەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە وەزارەتی بەرگری ڕاسپارد بکشێنەوە و ئەو بابەتە ڕابگیرێت و ھیچ ھاووڵاتییەک لە ماڵی خۆی دەرنەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: ئەمڕۆش 03-01-2024 لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کرد و بڕیارەکە جێبەجێ دەکات، بۆیە ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و تەواوی خەڵکی شارەکەیە و بەردەوام دەبین.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، کە 120 ماڵ دەبن، ھێزێکی زۆر بە چەکی قوورسەوە چوونەتە سەریان و داوایان لێ کردوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی ئەو خانووانە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ ئەفسەرانی ئەو کاتی ڕژێم درووستکراون، بۆیە داوا دەکەن ئەو ماڵانە چۆڵ بکەن، بەڵام جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان ھاتە سەر هێڵ و ئەو کێشەی چارەسەر کرد، بۆیە بڕیارە ئەو ھێزە لەو گەڕەکە بکشێنەوە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 647 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!