باکووری کوردستان
- لە گەڕەکی بەردی لە ناوچەی کانی خەزاڵان لە پارێزگای ڕحا، پارچە ئاسنێک بە ئەلیف بادەم تەمەن 12 ساڵ و عەلی بادەم تەمەن 15 ساڵ و ئەمنیەی بادەمی تەمەن 45 ساڵی دایکیاندا تەقییەوە و هەر سێکیان برینداربوون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەنگی سنووریی پارێزگای
ورمێورمێ لە ناوچەی سنووری ئەسندرە چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی سنووری گلیشمی کوردستانی باکوور بە ناوەکانی ئادەم دەمیر، ڕەشاد سوورن، حەبیب سوورت و بایرام سوورن دەسبەسەر کردووە و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگواست.
[6]
باشووری کوردستان
- ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی
داعشداعش لە سەروو ڕێگەی
کەرکووککەرکووک -
خورماتووخورماتوو -
کفریکفری دەستیپێکرد و
پێشمەرگەپێشمەرگە بەشدارنییە.
[2]
- لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن، لەنێوان کفری-خورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی عێراقیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە چوار کارمەندی هێزەکە برینداربوون.
[1]
- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کشانەوەی چاودێرەکانی لەچاودێریکردنی ئەژماری دەستیی دەنگەکانی کەرکووک ڕاگەیاند.[1]
- ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی کەرکووک لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامیی هەیە و
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی-ش نوێنەری خۆی لە چاودێرییکردنی پرۆسەکە کشاندەوە.
[3]
- ئەمڕۆ، لە ماجدی مۆڵ لە شاری
سلێمانیسلێمانی، سێیەمین پێشانگای دیداری سلێمانی بۆ ڕۆشنبیری کرایەوە و شێوەکارانی کوردستان و عێراق تێیدا بەشدارن و ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.[3]
- وەفدێکی وەزارەتی بەرگری عێراق و
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لەبارەگای لیوای یەکی هێزی پێشمەرگە لە شارەدێی
قەرە هەنجیرقەرە هەنجیر کۆبونەوە.[1]
- جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری عێراق بەفەرمی داوای لەوەزارەتی پێشمەرگە کردووە هاوکاریان بن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دژی داعش.[1]
- لە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیری
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی بەڕێوەچوو، کە برایەکی ڕامین-یش بەشدار بوو و داوای کرد، گەلی کورد پشتگیری ڕامین بکەن.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە شارەدێی جندرێسی سەر بە کانتۆنی
عەفرینعەفرین پاشەکشەیانکرد. هۆکاری کشانەوەکە نادیارە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- براین هوک، بەڕێوەبەری پلانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانانمان بەردەوامین لە دانوستاندن و گفتوگۆکردن بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیران، واشنتنیش دڵنیایە کە یەدەگی نەوتی جیهان بەشی ئەوە دەکات، کە واز لە کڕینی نەوتی ئێران بهێنین.[1]
-
گولیزەر تاشدەمیرگولیزەر تاشدەمیر، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد، کە وەک پەنابەر لە وڵاتی نەرویج بوو، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.[3]
- ئێران هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمزی کرد.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع