باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکی شەمرەخ نالان ئوزئایدن، هاوشارەداری دیرک مولکیە ئەسمەز و هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور گولستان ئونجو، لە زیندانی پیتی (ئە)ی مێردین بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە.
[1]
هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 101ی دادگای کەیفەریی شاری
بۆکانبۆکان دوکتور
ڕەشید کرمانجڕەشید کرمانج، مامۆستای زانکۆی بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرد. ئەو مامۆستای زانکۆیە بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.
[3]
باشووری کوردستان
- لە
هەولێرهەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریکا، وڵاتانی عەرەبیی کەنداو، عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداردەبن.
[2]
- ئەو 12 گەنجەی لە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە شەڕدا کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن ئاسایشی
دهۆکدهۆکەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.[1]
- ئەمشه و جارێکی تر تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنوری دەکە و قەرەبڵاغ لە سنوری کوڵەجۆ و خانەقین داوە و تێکشکاون.
[7] سەرچاوەکان باس لە قوربانیی ڕیزەکانی پێشمەرگە دەکەن بەڵام ئامارێکی دروست لەمڕۆدا نەدراوە بەدەستەوە.
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشێکی چەتەکانی
داعشداعشی لە نزیک
خانەقینخانەقین تێکشکاندووە و ڕایگەیاند کە چەکدارێکیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژراوە.
[4]
- ڕێکخەرانی کۆکردنەوەی واژوو بۆ پڕۆژە یاسای دەستوری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنن، واژوەکانیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش بەڵێنیان پێداون لەکاتی گفتوگۆی دەستور بانگهێشتی ڕێکخراوەکان دەکەن.
[6]
-
عەتا سەراویعەتا سەراوی چەند زانیارییەک لە بارەی شەهیدکردنی 48 پێشمەرگەی یەکێتی دەخاتەڕوو،
مەلا کرێکارمەلا کرێکاریش تۆمەتبار دەکات بەوەی بەرپرسە لە شەهیدکردنی ئەو پپێشمەرگانە، ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەندێک کەس و لایەن هەوڵ دەدەن مەلا کرێکار بهێننەوە هەرێم.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی فافین لە شەهبا، مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی تل ڕەفعەت کە بە تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون دەستیپێکرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی شەهبا و ئاوارەکانی
عەفرینعەفرین کە لە کامپی شەهبا دەژین، بەڕێوەدەچێت.[4]
دەرەوەی کوردستان
- داداگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر دەستگرتن بەسەر زانیارییە ئەلکترۆنییەکانی پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە کە لە پەیوەندیی نێوان پارێزەر – بریگرتە وەک ڕازی پیشەیی دەپارێزرێت و لەسەر ڕادەست نەکردنەوەیان یان لەناوبردنیان، سزای بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپاند.[1]
- شەوی ڕابردوو کۆنسوڵگەری ئێران لە شاری نەجەف بۆ جاری سێیەم لەلایەن خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە سووتیندرا.[4]
- ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای شەڕی سارد، بەردەوام پرسی عێراق هەژموونی هەبووە بەسەر کۆی ئه و گفتوگۆ سەربازییە ستراتیژیانەی لە وڵاتانی خۆرئاوا بەڕێوەچوون. ئێستا ئه و عێراقەی لە دوای (2003)ەوە، بنیاتنراوەتەوە، لە لێواری داڕمانە.
[5]
- یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی
ناتۆناتۆ ڕایگەیاند، لە لوتکەی ناتۆدا پرسی ناوهێنانی
یەپەگەیەپەگەیان لە سووریا پێشنیاز نەکرد، کە پێشتر
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە هاوپەیمانێتییەکە کردبوو بیخەنە لیستی تیرۆرەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع