$باکووری کوردستان$
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجان-ی پارتی دیمۆکراتی گەلان #فەرهاد کالکان# لە شاری #موش# دەستگیر کرا.[1]
- دوای ناوچەکانی جزیر و هەزەخ-ی شرناخ، لە نسێبین و ستەورێش پۆلیس ڕێگری لە ئەندامانی #هەدەپە# کرد بۆچوونەژوورەوەی ناو شارەوانیەکان کە قەییوم لەجێگایان دانراوە. دەوری هەردوو شارەوانیەکان گەمارۆدراوە بە پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆس و ڕێگە بەهیچ ئەندامێکی هەدەپە نادەن بچنە ژوورەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی خزر بینەوا، خەڵکی #سەردەشت#، پاش 10 ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی #مەهاباد#، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری سەری وەبەر گوللەی هێزە نیزامییەکان کەوتبوو. ئەم کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی هەینی، 6ی بەفرانبار، لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەران، لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێکراوە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376027/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆڵبەرێکی کورد پاش 10 ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆڵبەرێکی کورد پاش 10 ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت: دوای کوژرانی #قاسم سلێمانی# فەرماندەی سوپای قودسی ئێران هاوپەیمانان بڕیاریانداوە مەشق و ڕاهێنان بە سەرجەم هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە ڕابگرن.[3]
- شەوی ڕابردوو شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین سنوری شارچکەکانی، #سۆران# و #چۆمان# و ڕواندز'ی لە سنووری پارێزگای #هەولێر# گرتەوە، کە بەهۆیەوە لەهەندێ ناوچە هاتوچۆ پەکی کەوتووە. نزیکەی یەک مەتر بەفر لەڕێگای زینی وەرتێ باریوە، بەهۆیەوە ڕێگای نێوان ڕانیە و وەرتێ داخرا.[5]
- بەڕێوەبەری مەزری #پەروێزخان# بە بڕیاری دادگا دەستگیرکرا و بەپێی بەدواداچوونەکان ئه و بەرپرسە کوردە تۆمەتبارە بەوەی ڕێگەی داوە کۆمپانیایەکی دڵنیایی جۆریی لە مەرزەکە کار بکات.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری برگنی وڵاتی نەرویج بەهۆی گڕگرتنی خانووەکەیان چوار ئەندامی خێزانی کوردی خەڵکی بلبلەی #عەفرین#ی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا، کە دایکێک و سێ خوشکبوون.[4]
- دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس بەسەر بەغدا دەکات، ئەگەر بێت و هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق دەربکات.[2]
- لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ترەمپ نووسیویەتی: ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات.[2]