شاندی پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر داوای نەوەی نوێ ئەمڕۆ سەردانی مانگرتووانی
سلێمانیسلێمانییان کرد و لەگەڵیاندا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ هەینی
07-02-202507-02-2025، شاندی پەڕڵەمانی ئێراق، دوای کۆتای هاتنی کۆبوونەوەکە شاندی پەڕڵەمانی ئێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، داواکاریەکانی مانگرتووان دەگەیەنینە سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی ئێراق و حکومەتی ئێراق و دادگای فیدڕاڵی، لیژنەیەکیش بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان پێکبهێنرێت.
هاوکات، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی شاندی پەڕڵەمانی ئێراق و مانگرتووانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا،
هەرێم کەمال ئاغاهەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای لە مامۆستایان کرد مانگرتنەکەیان بشکێنن.
بەوهۆیەشەوە، دەمەقاڵێ لەنێوان
سروە عەبدولواحیدسروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی
نەوەی نوێنەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیدا درووستبوو بەرپەرچی یەکترییان دایەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش ڕایگەیاند، شکاندن و نەشکاندنی مانگرتن لە دەستی مامۆستایان خۆیاندایە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەکەن.
وتیشی، دەستخۆشی لە ئازایەتی مانگرتووان دەکەن و ئەو کارەی مانگرتووان دەیکەن کارێکی بوێرانەیە.
[1] کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 151 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!