باکووری کوردستان
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی
ئامەدئامەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانییان سازکرد و ڕاپۆرتی بەشی دادپزیشکی ئەنستیتۆی لەندەن لەبارەی کەیسی کوژرانی
تاهیر ئەڵچیتاهیر ئەڵچییان بڵاوکردەوە کە دوای تێپەڕبوونی 36 مانگ بەسەر ئەم کەیسەدا هێشتا بکوژانیان ئاشکرا نەکراون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ڕایانگەیاند، بەپشتبەستن بەگرتە ڤیدیۆییەکان، وێنە گیراوەکان، دەنگە تۆمارکراوەکان، ڕاپۆرتی دەرخستنی ڕاستییەکان، گوتەی شایەتحاڵەکان، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ئەنجامی تەقەکردنی سێ پۆلیس، تاهیر ئەڵچی کوژراوە.
[2]
- سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی کردن بەسەر
گولسەر یڵدرمگولسەر یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)دا سەپێنرا.
[4]
- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بە ناوی باسری کارتال لە ناوچەی کەپەزێی سەر بە شاری ئەنتالیا بەهۆی بڵاوکراوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیندانی کرا.[4]
- بەفربارین ڕێگای 254 ناوچەی نیشتەجێبوونی لە هەردوو پارێزگای
وانوان و مووش داخستووە. سەرۆکایەتی شارەوانی وانیش ڕایگەیاند کە لە سەرتاسەری پارێزگاکە، ڕێگای چوار ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.[2]
باشووری کوردستان
- سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران، ئاشکرایکردوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 02:00 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی
کفریکفری هەژاندوە. ڕونیشکراوەتەوە: بومەلەرزەکە لەقوڵای 13 کیلۆمەتر لە ناخی زەوییەوە بووە. هاوکات بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر شارۆچکەی
کەلارکەلار و شارەدێیەکانی سەرقەڵا و ڕزگاری هەبووه و هەستی پێکراوە.
[1]
بڵاوکردنەوەی 2 پەڕتووکی نوێی بەختیار عەلی
- بەبڕیاری دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، خاڵە گومرگییەکانی فایدە و شێراوە و لەیلان هەڵگیران و داوا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پابەندی بڕیارەکان بن.[2]
- لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی
عەربەتعەربەت-
سلێمانیسلێمانی، چور کەس گیانیان لەدەستدا.
[3]
- لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری
سۆرانسۆران پیشانگایەکی شێوەکاری لە ژێر ناونیشانی (نەوای خەرەند) نمایشکرا.[3]
- پۆلیسی هاتوچۆی
گەرمیانگەرمیان ڕایگەیاندوە، بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لەپردی قەڵاتوپزان ڕووشاوە و مەترسی لەسەر پردەکە دروست کردوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەمشه و بۆمبارانی گوندی برجقووس-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی
عەفرینعەفرین-یان کردووە. هێزە داگیرکەرەکان بە تۆپهاوێژ هێرشەکەیان ئەنجام داوە و تۆپبارانی گوندەکەیان کردووە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لەسەر زاریی بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا-وە وردەکاری نوێی پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تا کۆتای مانگی نیسانی ئەمساڵ تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکشێنەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع