- 07-03-2020
- 06-03-2020
- 05-03-2020
- 04-03-2020
- 03-03-2020
- 02-03-2020
- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
- 25-02-2020
- 24-02-2020
- 23-02-2020
- 22-02-2020
- 21-02-2020
- 20-02-2020
- 19-02-2020
- 18-02-2020
- 17-02-2020
- 16-02-2020
- 15-02-2020
- 14-02-2020
- 13-02-2020
- 12-02-2020
- 11-02-2020
- 10-02-2020
- 09-02-2020
- 08-02-2020
- 07-02-2020
08-03-2020
- 09-03-2020
- 10-03-2020
- 11-03-2020
- 12-03-2020
- 13-03-2020
- 14-03-2020
- 15-03-2020
- 16-03-2020
- 17-03-2020
- 18-03-2020
- 19-03-2020
- 20-03-2020
- 21-03-2020
- 22-03-2020
- 23-03-2020
- 24-03-2020
- 25-03-2020
- 26-03-2020
- 27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
- 02-04-2020
- 03-04-2020
- 04-04-2020
- 05-04-2020
- 06-04-2020
- 07-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی
سلۆپیسلۆپی سەر بە شرنەخ بە سەدان ژن بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی پیرۆزبایی 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەر، بە جلو بەرگی ڕەسەنی کوردی و بەرزکردنەوەی پانکارت و وتنەوەی دروشم و داواکارییەکانیان بەرەو گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە بەڕێکەوتن و لە گۆڕەپانەکە گرد بوونەوە. ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیکەوە ڕێک خرابوو و بە وەستانی خولەکیک بێدەنگی وەکو ڕێزگرتن، دەستی پێکرد.
[1]
ئاهەنگی 8ی ئازار لە سلۆپی: بەرەو ئازادی دەڕۆین
- پلاتفۆرمی ژنانی
دەرسیمدەرسیم لە چوارچێوەی 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژناندا لە گەڕەکی هونەر ڕێپیوانێکی ئەنجامدا. ژنان پانکارتی 'بژی پشتەوانی ژنا'، ژن ژیان ئازادی'، گوڵستان داکو لەکوێیە' یان بەرزکردەوە. هەروەها پانکارتی ' لەدژی قەیران، کۆمەڵکوژی، توندوتیژی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ ئاشتی گەش بکەین' بەرزکرایەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گوڵزار محەمەدی، هونەرمەندی شانۆ لە شاری
سنەسنە کۆچی دواییکرد.
[3]
- پارێزگاری سنە داوا لە خەڵک دەکات کە خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بپارێزن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئاشکرای کرد کە ڕێورەسمێکی پرسە لە شاری
سەقزسەقز کێشەیەکی گەورەی بۆ دروستکردوون و هەموو توشبووانی ئەو شارە لە پرسەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
[5]
- چالاکێکی مەدەنی و ژینگەیی کورد بە ناوی سیروان ڕەحیمی، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە 13 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو چالاکە کوردە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.
[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
هەولێرهەولێر تۆمار کرا.
[2]
- بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵمەتەکانی ڕشاندن لە
سلێمانیسلێمانی دەستپێدەکات و 65 تیم لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و کۆڵەپشتەوە ئەو کارە ئەنجامدەدەن.[3]
- لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەندیکای پزیشکانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە سەرجەم سەنتەر و نۆڕینگەکانی جوانکاری دادەخرێن.[5]
- شەش تیم بە ڕۆژ و شەو شەقام و شوێنە گشتییەکانی هەولێر بە دەرمان دەڕشێنن، هەڵمەتی ڕشاندنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پێشگیرییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان داوادەکات سەردان بۆ پەرستگەی
لالشلالش و مەزارەکان ڕابگیرێت، ئەوەش بەمەبەستی خۆپارێزی هاونیشتمانییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.[3]
-
فرسەت سۆفیفرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند، بەداخەوە نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.[5]
- وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت سبەینێ بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدرێت و بۆچونێکیش هەیە بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمانبەران، دەشڵێت: ئەوانەی بەقاچاخ گەڕاونەتەوە هەرێم دۆزراونەتەوە، تائێستاش بەڵام ئەوانەی ناویان لەلیستەکاندا نەبووەو بەقاچاخ گەڕاونەتەوە ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر. وەزیری تەندروستی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت تەندروستی توشبووانی کۆرۆنا جێگیرە.
[4]
لەبارەی خراپی دۆخی ژنان لە کەرکووک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرا
- لە
کەرکووککەرکووک ئەمرۆ 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان ڕێکخراوە مەدەنیەکانی بواری ژنان کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا کە لە کۆنگرەکە باسیان لە خراپی دۆخی ژنانی شارەکە کرد و هەروەها چەند داواکاریەکیان ڕاگەیاند بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا.[1]
- گروپی دەنگی ژنان، بۆ یادی 8ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنانی، گوڵی نێرگزی پێشکەش بە ژنانی هەولێر کرد و داوایکرد، کە چیدی ڕێگە بە ئەنجامدانی توندوتیژی نەدرێت بەرامبەر بە ژنان.
[6]
- ژنانی
مەخموورمەخموور بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، مەراسیمێکی گەروەیان بۆ پیرۆزکردنی 8ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە مەخمور ئەنجامدرا.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەندامی بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (
تەڤدەمتەڤدەم) عیمادەدین عەبدوڵلا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو. بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید خەبات
دێرکدێرک لە دێرک بەخاکسپێردرا.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و ڕیگای ئێم4. گوندەکانی خالیدیە و هۆشانی عەین عیسا، کەمپی کۆچبەرانی عەین عیسا و ڕیگای ئێم 4 تۆپبارانکران. لە گوندی خالیدیە هاوڵاتیەی مەدەنی بریندار بوو.[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد، تائێستا 6 هەزار و 566 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 194 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 743 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوونە و لەو ماوەیەشدا 49 کەسی تر گیانیان لەدەستداوە.[5]
- سەرۆکی تورکیا،
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا (59) سەربازی تورکیا لە سنووری ئیدلب کوژراون و لە بەرامبەریشدا (3) هەزار و (400) سەربازی سووریا کوژراون.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع