باکووری کوردستان
- پارێزگاری جۆلەمێرگ ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە کاتی تۆپ هاویشتندا تەقینەوەیەک لە سەربازگەی گردی سۆنگوی گوندی ئۆرتاکلار ڕوویداوە و لەنێو سەربازاندا بریندار هەن. ڕاشیگەیاند، بەهۆی خراپی جبەخانەی سەربازگەکە تەقینەوەکە ڕوویداوە. وەزارەتی پاراستنی میللیی تورکیا ڕایگەیاند، 25 سەرباز ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 7 سەربازیش بێسەروشوێنن. هاوکات دادگەی دەوڵەتی تورک لە
شەمزینانشەمزینان بڕیاری قەدەغەی پەخشی ڕاگەیاندنەکانی دا دەربارەی تەقینەوەی سەربازگەی گردی سۆنگو.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەید عەلی حوسێنی و سلێمان عەبدی دوو مامۆستای قوتابخانەکانی شاری
سەقزسەقز دووبارە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
[4]
دوو مامۆستا دووبارە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کران
- ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی بەڕێوە برد. لەو ڕێوەڕەسمەدا، کە بە بەشداری سەدان کەس لە شاعێران، نووسەران و خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان، لە ساڵۆنی پاساژی شارەداریی ئەم شارە بەڕێوە چوو، ڕێز لە کار و چالاکیی یەکساڵی ڕابردووی فێرگەی بەیان گیرا و بڕوانامەی کۆتایی خولی ڕێنووسی کوردی بە 200 خوێندکاری ئەو فێرگەیە پێشکەش کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- لە
کەرکووککەرکووک بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی ئومێد حسێن فەرماندەی حەشدی کاکەیی تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
[1]
- لە کۆنگرەی نائاسایی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری لە
هەولێرهەولێر، بڕیاری بەردەوامبوونی حیزبەکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەکە پەسندکرا.
[2] ئارام قادرئارام قادر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەو حزبە بە سەرۆک هەڵبژێردرا.[1]
- دووەمین کۆنفڕانسی
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە هۆڵی ئوتێل مەم و زین لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەستی پێکرد.
[3]
- کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی سنوری نێروە و ڕێکان لە شارۆچەکی
ئامێدیئامێدی.[3]
- بەپێی هەواڵێکی پوک میدیا؛ نزیکەی چوار هەزار لە هەڵسوڕاوان و لایەنگران و دەنگدەرانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لەناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانییدا درێژە بەکاری ڕێکخراوەیی بدەن و لە داهاتودا دەنگەکانیان بۆ یەکێتی بێت.
[6]
- لە
شەنگالشەنگال خۆپیشاندانێک دژی گەڕانەوەی ئیدارەی شارەکە بەڕێوەچوو.[3]
- لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی
کەسنەزانکەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
رۆژئاوای کوردستان
کۆنگرەی دووەمینی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)
- لە شارۆچکەی ڕمێڵان-ی
قامیشلۆقامیشلۆ بەدروشمی بەتێکۆشانی جەوانانی شۆڕشگێڕ ئێمە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک دابمەزرێنین دوویەمین کۆنگرەی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)دەستی پێکرد. 5 هەزار گەنج لەباکووری سووریا وڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکەن.[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای فیدراڵ، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسی لەژێر ناونیشانی (بارودۆخی نوێی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا)، بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک لە شارەزایانی چەندین نەتەوەی جیاواز و ولاتی جیاواز، لە ڕوسیا، ئازرباینجان، ئەرمینیا، تورکیا، سوریا و عیراق و کورد بەشداریانکردبوو کە پێکهاتبوون لە: (مارینین ئ.ئ، لوکیانۆڤ.گ.پ، ترۆفیمچوک.گ.پ، پاتیێڤ.ف.ئ، سەرتیپ عەلی، کاروان یاروەیس، د.هونەر ئەمین، شاخەوان هەرکی).[6]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی بەرگەما، سەفەرحەسار، مەنمەنە وناوەندی ئیزمیر پۆلیسی تورکیا هەڵی کوتایەسەرمالان و 9 کەسیان دەسبەسەرکرد. ئەم کەسانە بەبینووی ئەوەی کە لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەیان بۆ
پەکەکەپەکەکە کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرکراون. دەسبەسەرکراوەکان گوازراونەتەوەبۆ ناوەندی پۆلیسی ئیزمیر.[5]
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لەنێوخۆی تورکیادا، لە ڕۆژانی 1 بۆ 8ی ئەم مانگەدا، چوار بەرپرسای باڵای پەکەکه/کەجەکه کوژراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع