$باشووری کوردستان$
- ژنانی کورد بە ئامانجی پیرۆزبایی هەشتی ئادار و گەیشتن بە ژنانی #شنگال#، لە شاری #سلێمانی#ەوە بە کاروانێ بەرەو شنگال بەڕێکەوتن، بەڵام ئەمرۆ لەلایەن ئاسایشی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە بازگەی درابۆن لە ناوچەی سمیڵکا، ڕێگری لە ژنان کرا.
- لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە باشووری خۆرئاوای #کەرکووک#، بەڕێوەیەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و فەماندەیەکی تری پۆلیس و شەش پۆلیسی تر برینداربوون.
- لە مەراسیمێکدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر#، ئەمڕۆ تەرمی سەربازە کەنەدییەکە کە بە هەڵە لەلایەن پێشمەرگەوە کوژرا ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی کرایەوە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- گوندی جەدە، لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی پاراستنی گەل دا، لە چەتەکانی #داعش# ڕزگارکرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 18,480 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!