سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و داوا دەکات ببێتە هاندەری تەبایی لەپێناو ئاشتی و نیشتمان دا.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى هاتنەوەى مانگى پیرۆزى رەمەزان دەکات
بەبۆنەى هاتنەوەى مانگى پیرۆزى ڕەمەزانەوە، بە گەرمى و لە دڵەوە پیرۆزبایى لە تەواوى موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم سەقامگیرى و ئاسوودەیى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و بۆ هەمووان ببێتە مایەى خێر و خۆشى و دڵئارامى.
با هاتنەوەى ئەم مانگە پیرۆزە و وانە و چەمک و واتاکانى، دەرفەت و هاندەرى هەموو لایەکمان بن بۆ برەودان بە تەبایى و لێبوردەیى و کارکردنى پێکەوەیى لەپێناو خێر و چاکە و بەها باڵاکانى مرۆڤ و ئاشتى و نیشتماندا.
خواى مەزن گەل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپەرستیى هەمووان قبووڵ بکات. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#10-03-2024#
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!