باکووری کوردستان
- ئەندامانی مەجلیسی پارتی دیموکراتیکی گەلان-
هەدەپەهەدەپە بەدری یورگوون و ئیزەت کارداغ لەسەرداوای دادگای کۆماری ئانتالیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
[5]
باشووری کوردستان
- بەپێی زۆرینەی سەرچاوەکان،
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە
کەرکووککەرکووک لەسەر بارەگاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داگیرا. تەنیا لەسەر بارەگای مەڵبەند و مەکتبی سیاسیی یەکێتی ماون.
[1]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-01-2019
- ئایەتوڵڵا موجتەبا حوسێنی، نوێنەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەیاوەری عەلی ئیقباڵپوور، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران و نوێنەری قاسم سولەیمانی لە عێراق، سەردانی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و گوندە تورکماننشینەکانی کرد.
[2]
- لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری
سلێمانیسلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە یادکردنەوە و نمایشکردنی فیلمی
ساکینە جانسزساکینە جانسز و نزیکەی 50 کەسیشیان دەستگیر کرد.
[6] ئه و بەڕێوەبەرانەی تەڤگەری ئازادی کە دەستگیرکراون بریتین لە:
تارا حسێنتارا حسێن گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی، بێریڤان محەمەد، دکتۆر ئازاد، دکتۆر بەکر، وەهاب ئەحمەد و نەریمان محەمەد ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی. ئازاد عومەر و شەهێن محەمەد هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادی. هاوکات هەریەکە عادل عوسمان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی دیموکراتیی گەل و جیهان خەلیل نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان دەستگیر کراون. لەنێو دەستگیرکراواندا منداڵێکی تەمەن 3 ساڵان بە ناوی فەرهاد محەمەد، هەروەها ڕۆژنامەوانان کەلسوم حسێن و سەڵاح خدر هەن. ئه و هاوڵاتییانەی دیکەش کە دەستگیر کراون ناوەکانیان بریتییە لە: محەمەد، تەوار عادل، کیشوەر شەریف، دڵشاد عوسمان، سۆزدار، زارا ئەحمەد، ڕەحمان ڕەسوڵ، ئەسکەندەر، ئارین، میرشاد، گوڵبەهار، هۆژین، نیشتیمان، ڤیان، جیهان، یەکتا، ڕەوشەن، بێریتان، چیمەن، شەهبا، ئەلمیریا، فاتمە، عەبدول، تانیا، چنور، ژیان، شەماڵ، غەریب، ئیبراهیم،
ماردینماردین، کاوە، مەحەد، جەمیل، سلاوە، محێدین، سەیران، محەمەد جەلال، میران و لەیلا.[5] پاشتر ئاساییش هەندێک لە ژنە گیراوەکانی ئازادکرد.[1]
- لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بیرهێناوەوەی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی.[6]
- زیاتر لە 300 سەربازی سوپای تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل-ەوە هاتنە ناو هەرێمی کوردستان و ڕوویان لە ناحیەکانی بامەڕنێ و ناوچەکانی شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی کرد.
[3]
هاتنی یەکەیەکی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، چلەی ماتەمینی
عەبدولرەحمان خەلیفەعەبدولرەحمان خەلیفە، ئەندامی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەڕێوەچوو.[6]
- بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم ڕەزامەندیداوە لەسەر ڕادەستکردنەوەی 150 زیندانی ئێران کە لە بەندیخانەکانی هەرێم حکومدراون، دەڵێت: زیندانیانی سیاسی ڕادەستی ئێران ناکرێتەوە.[3]
- بەهۆی گەشتکردنی خەڵکێکی زۆر بۆ ناو بەفر لە
هەولێرهەولێر ماوەی چوار کاتژمێرە نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێل گیریانخواردووە هەر ئەمشەویش پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشەیە تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی کاتی بکرێتەوە.[3]
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی 52 کەسی دەستگیرکرد، لە بەیاننامەیەکدا جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ ئیدانەی دەستگیرکردنەکان دەکات و بە مەترسیدار لە قەڵەمی دەدات.[6]
- لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نارەزایەتییان دژی دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان دەردەبرن و لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە و دەڵێن: ماوەیەکە کۆمەلێک کاری نەخوازراو و دوور لەبنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین دەبیندرێن، هەرلەداخستنی دەرگای سینەما سالم وگرتنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، داواکارین کۆتای بەودیاردە ناشیرینە بهێندرێت.[6]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبی شیوعی کوردستان ئیدانەی دەستگیرکردنی هەڵسوراوانی سیاسی لە سلێمانی دەکات لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە و دەڵێت: ئەوکارە بە پێشێلکاری ڕاستەوخۆ و مەترسیدارلە سەر ئازادییە سیاسیەکان و ئازادیی ڕادەربرینی دەزانین.[6]
- فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ئیدانەی ڕەشبگیرییەکەی سلێمانی دەکات و دەڵێت: دەستگیرکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی شاری سلێمانی بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم گیراوان دەکەین.[6]
- لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولە-یان لە کۆمەڵێک گەنج کردوو بە هۆیەوە دوو گەنج بریندار بوون.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی بی کەی سی و کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆف هێرشی کردووەتە سەر گوندی سووسک-ی سەر بە شاری گرێسپی.[5]
دەرەوەی کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستپێکردووە.
[4]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە، کە کورد بەشێک لە کۆمەڵگای سوریایە، کە دابەش ناکرێت و دانوستاندنی نێوان کورد و دیمەشقی بە خاوەن گرنگیەکی تایبەت وەسف کرد.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع