خانەوادەی تێکۆشەری دێرین بەختیاری شێخ عوسمان
دڵگران و خەمبارین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوای برای تێکۆشەرمان کاکە بەختیاری شێخ عوسمان . بەم بۆنە خەمناک و خەمبارەوە بەناوی هەڤاڵ
سەرکەوت زەکیسەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین وخوازیارین دواکۆستی خانەوادەبەڕێزەکەتان بێت و ڕۆحی کاکە بەختیاریش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
خوالێخۆشبوو یەکێک بوە لەتێکۆشەرە دێرینەکانی ڕۆژە سەختەکانی خەبات لەناوڕیزەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، کادرێکی شۆڕشگێر و ڕۆشن فکربوەو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەربوە . خاوەنی دووبرای شەهیدی قارەمانە و کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناو کایەی ڕوناکبیری و ڕاستگۆ لەگەل بیروباوەڕەکانی بوە و خۆشەویستی هەموان بوە، بەداخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ ژیانئاوای لێکردین . بۆیە لەدەست دانی کارەساتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان.
[1]
درود بۆگیانی پاکی کاکە بەختیار
هەزاران سڵاو لەڕۆحی پاکی شەهیدان
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!