باکووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ،
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری شاری ڕوحای پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە ئەستەنبوڵ دەستگیر کرا.
[1]
- سکاڵانامە بۆ 24 ڕۆژنامەنووسی کوردی ڕۆژنامەی
ئازادیا وەڵاتئازادیا وەڵات ئامادەکرا و، داواکاری گشتیی تورک بەنیازە داوای سزای حەوت بۆ 15 ساڵ زیندان بۆ هەریەکەیان بکات. ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەم شێوەیە: ئەحمەد قزڵای، ئەحمەد بۆڵتان، ڤەیسی ئاڵتین، ئەرجان یاڵتاش، محەمەد ئایدین، محەمەد ئەمین ئایگون، عەزیمە تارهان، سورەیا دال، بەرخۆدان توپلار، محەمەد حسێن شاهین، چەنگیز ئەرسەلان، زیان کاراخان، جەیلان ئیپەک، پوسات بولوت، یاسەمین سایین، سەردال پۆلات، زەینەب ئیزگی، حەیات یلماز، محەمەد ئەمین کایا، مەرجوم تەکۆل، ئیبراهیم بایرام، ئەنگین ئوزەلچی، ئاراپ توران، فەریت تۆپراک.
[2]
- لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک، لە شارۆچکەی بسمل-ی
ئامەدئامەد، 30 ئەندامی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە دەستگیرکران، لە ئەندەنە-ش ئەندامێکی هەدەپە دەستگیرکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی بوومەلەرزەوە تەنها لە
قەسری شیرینقەسری شیرین جگە لە زیانی مادی، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانیش برینداربوون.[1]
باشووری کوردستان
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 4.5 باشوور، ڕۆژهەڵات، باکوور و ڕۆژاوای کوردستانی هەژاند. بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر هاتنە دەرەوەی ماڵەکانیان بۆ سەلامەتیی گیانیان. لە باشوور جگە لە زیانی مادی خەڵکانێکی زۆر بەهۆیەوە برینداربوون.[1]
- لە
دەربەندیخاندەربەندیخان بەهۆی بوومەلەرزەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا و لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکان بریندار هەیە.[1]
- بەهۆی بوومەلەرزەوە بەشێک لە
قەڵای شیروانەقەڵای شیروانە لە
کەلارکەلار ڕووخا.[1]
- عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت بەداخەوە بەهۆی زەمنلەرزەکەی ئەمشەوەوە زیان بە
بەنداوی دەربەندیخانبەنداوی دەربەندیخان گەیشتووە و تیمەکانمان لە هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی ئاستی زیانەکان بەتایبەتی بەشەکانی ژێرەوە کە بنچینەی بەنداوەکان، بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە ماڵەکانیان نزیک بەنداوەکەن ئەمشەو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
[4]
- چیای
ئاسۆسئاسۆس لە شارباژێڕ بۆردوومانکرا. سەرچاوە کوردییەکان ناکۆکن کە چ لایەنێک بۆردوومانی کردووە. میدیاکانی
یەکێتییەکێتی دەڵێن فڕۆکەکانی تورک بووە و میدیاکانی سەربە
پەکەکەپەکەکەش دەڵێن تۆپخانەکانی ئێران بووە.[1]
- ئەو خوێندکارانەی لە وانەیەک یان دوان کەوتوون بۆ داواکردنی چەند نمرەیەک لەبەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.[2]
- وەفدێکی پەرلەمانتارانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق گەیشتنە دیوانی پارێزگای
کەرکووککەرکووک و بڕیارە لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە کۆببنەوە.
[3]
- ئه و هێزەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جوڵەی پێکرابوو بۆ میحوەری
پردێپردێ پاشەکەشیان کرد.[3]
- د. دارا ڕەشید، سەرپەرشتیاری تیمی تایبەتی پزیشکی
کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ کراوە، لەئێستادا تەندروستی جێگیرەو سات لەدوای سات تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات.[3]
-
داعشداعش هێرش دەکاتەسەر چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای
کەرکووککەرکووک و ڕوبەرووبونەوە لەنێوانیاندا ڕوودەدات.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەراگرتنی دوو ملیۆن حەپی جۆری ترامادۆڵ لە
سلێمانیسلێمانی ڕادەگەیەنێت و ئاشکراشیدەکات، چوار کەس لەسەر ئه و کارە دەستگیرکراون.[3]
- بەمەبەستی دەربڕینی پشتوانی و هاوسۆزی بۆ
مریەم باروتجیانمریەم باروتجیان یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە بەهۆی یەکلایینەکردنەوەی خێزانە ڕاستەقینەکەی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ژنانی هەڵەبجە لەبەردەم بینای پارێزگای شارەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.[3]
- ئەمشەو، بەشێک لەخوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە شەقامی سەرەکی ڕاپەڕینیان گرت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع