- 15-01-2018
- 14-01-2018
- 13-01-2018
- 12-01-2018
- 11-01-2018
- 10-01-2018
- 09-01-2018
- 08-01-2018
- 07-01-2018
- 06-01-2018
- 05-01-2018
- 04-01-2018
- 03-01-2018
- 02-01-2018
- 01-01-2018
- 31-12-2017
- 30-12-2017
- 29-12-2017
- 28-12-2017
- 27-12-2017
- 26-12-2017
- 25-12-2017
- 24-12-2017
- 23-12-2017
- 22-12-2017
- 21-12-2017
- 20-12-2017
- 19-12-2017
- 18-12-2017
- 17-12-2017
16-01-2018
- 17-01-2018
- 18-01-2018
- 19-01-2018
- 20-01-2018
- 21-01-2018
- 22-01-2018
- 23-01-2018
- 24-01-2018
- 25-01-2018
- 26-01-2018
- 27-01-2018
- 28-01-2018
- 29-01-2018
- 30-01-2018
- 31-01-2018
- 01-02-2018
- 02-02-2018
- 03-02-2018
- 04-02-2018
- 05-02-2018
- 06-02-2018
- 07-02-2018
- 08-02-2018
- 09-02-2018
- 10-02-2018
- 11-02-2018
- 12-02-2018
- 13-02-2018
- 14-02-2018
- 15-02-2018
باکووری کوردستان
- ڕۆژنامەی حورییەتی تورکیا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بۆیەکەمجار لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا بە تۆمەتی بەکارهێنانی وشەی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەماندا، سەرۆکایەتی کاروباری دارایی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریداوە بڕی 12 هەزار و 322 لیرەی تورکی (سێ هەزار 246 دۆلار) لە مووچەی
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر ببڕێت.
[1]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە فڕۆکەخانەی شاری
ئامەدئامەدی باکوری کوردستان،
حەیدەر ئەرگولحەیدەر ئەرگول، سەرنووسەری گۆڤاری مۆدێرنەی دیموکراتی دەستگیر کرا.
[2]
- دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر لەکارلادانی
لەیلا زانالەیلا زانا وەک پەرلەمانتاری تورکیا، ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ تەیینی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی لەیلا زانای کرد کە لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەدەستیهێناوە.
[3]
- ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە نزیک گوندی مەلێ-ی سەربە هەرێمی بەستا لە
شرناخشرناخ، بەردەوامی هەبووەو چەندین سەربازی لە سنوورەکە جێگیرکردووە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرەڕای ئەوەی دوو مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی
کرماشانکرماشاندا تێپەڕیووە، هێشتا لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە دۆخی خراپدا دەژین و سەرما ژیانی لێ تاڵ کردوون.[2]
- پارێزگاری
دەرسیمدەرسیم، 30 ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.[2]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار، بە ناوی ئەمجەد یووسفی کوڕی حوسێن و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
[6]
باشووری کوردستان
- کەسوکاری پێشمەرگە گیراوەکانی دەستی
داعشداعش گردبونەوەیەکیان لەبەردەم نوێنەرایەتی
نەتەوە یەکگرتوەکاننەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری
هەولێرهەولێر ئەنجامدا. لەو گردبونەوەیەدا داوایان لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد بەدواداچون بکات بۆ ئەو پێشمەرگانە کە لەشەری دژی داعش-دا لە لایەن داعشەوە دەستگیرکراون، و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، یاخود ئەوانەی دوای نەمانی داعش کەوتونەتە دەست حکومەتی عێراق.
[5]
- دەنگێکی بەهێز لە
دهۆکدهۆک بیسترا و سەرەتا وادەزانرا
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیە، بەڵام دەرکەوت کە بوومەلەرزە نییە.
[4]
- ئەکتەری دیاری درامای گەردەلول
پشتیوان نوریپشتیوان نوری بەدەوی کە ڕۆڵی (رزگار)ی خۆشەویستی (هەنار)ی دەبینی بەهۆی جەڵتەوە لەتەمەنی 40 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.[4]
- لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەرمینیادا پرسی کارەساتی تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزیدیی گفتوگۆی لەسەرکرا و بەکۆی دەنگی 91 پەرلەمانتاری ئەو تاوانانە بە
جینۆسایدجینۆساید ناسێنران.[1]
- دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی یاداشتە 24 خاڵییەکەی لە حکومەت، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە. ئەمینداری یەکگرتوو دەڵێت، ئەو چاکسازییانەی داوایانکردبوو لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێنەکراوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەری کانتۆنی
عەفرینعەفرین هێڤی مستەفاهێڤی مستەفا، باس لە دۆخی عەفرین دەکات و، دەڵێت: هیچ ماڵێک چۆڵی نەکردووە، دەشڵێت: گەلی عەفرین بەژن و پیاو و گەنج پەروەردەی بەکارهێنانی چەکیان بینیوە لە ئامادەباشیدان.[2]
- پارتی دیموکراتیی گەلان-
هەدەپەهەدەپە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هەڵوێستی پیشاندا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی حکومەتی تورک و ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین قبوڵ ناکرێت.[2]
- ڕۆژنامەیەکی نزیک لەپارتی دەسەڵاتداری تورکیا بڵاویکردەوە بەرلەوەی تورکیا هیرشەکەی بۆ سەر عەفرین دەستپێبکات تیشکی سەوزی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵکراوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع