سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای سەتەلایتی کوردستان، لە سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی دەزگاکە پیرۆز دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی خۆشەویستی دەزگای سەتەلایتی کوردستان.
بە بۆنەی 25 ساڵەی پەخشی کوردستان تیڤی، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەرکە پیرۆزەتان، کە خزمەتکردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و کۆمەڵگەی کوردستان.
جێگەی خۆشحاڵییە کوردستان تیڤی هەر لە سەرەتای کارکردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەرکەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی کردووە و بووە پردێکی پەیوەندیی لەنێوان خەڵکی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.
پێویستە کوردستان تیڤی بە وزە و تینێکی زیاترەوە بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە کولتووری کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و پێکەوەژیان و ڕەچاوکردنی بەها باڵاکانی گەلەکەمان.
ئەو چاوەڕوانییە لە دەزگای سەتەلایەتیی کوردستان هەیە کە مینبەری خەباتگێڕان و هاووڵاتیان و پێکهاتەکانی کوردستان بێت و بە شێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەکەمان و گەیاندنی کێشەکانی خەڵک بدات و وەک هەمیشە جێگەی متمانەی خەلک بێت.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
[1]
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
17-01-202417-01-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!