هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕۆژی چارشەمبا سۆر لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ناوچەکەن و قوربانییەکانی زۆریان لەپێناو پاراستنی شوناس و کوردایەتی خۆیان داوە و بەردەوامن لەقوربانیدان.
دەقی پەیامەکە:
خوشک و برایانی ئێزدی
چارشەمبا سۆر پیرۆزبیت
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدی و جەژنی (چارشەمبا سۆر) ، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و لە دڵەوە هیوادارم ئەم جەژنە و تەواوی جەژنەکانی تر لەخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ناوچەکەن و قوربانییەکانی زۆریان لەپێناو پاراستنی شوناس و کوردایەتی خۆیان داوە و بەردەوامن لەقوربانیدان، نەهامەتییە یەک لەدوای یەکەکانیش ڕۆڵە قارەمانەکانی ئێزدییەکانی ساردنەکردۆتەوە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان.
نیگەرانم لەوەی تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، هەنگاوی جددی بۆ نەنراوە و تائێستاش بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکانیان دەناڵێنن.
هیواخوازم سەری ساڵی ئێزدی، جەژنێک بێت بۆ دووبارە قەرەبووکردنەوەی جددی ئێزدییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پڕ کامەرانی بۆ تەواوی ئەو پێکهاتە ڕەسەنەی گەلەکەمان.
هەر شاد و سەرکەوتبوون و هەم ڕۆژ لەجەژندا بن.
[1]
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,064 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!