باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر، ماڵی چالاکوانان لە شارەکانی ئەنقەرە، ئەستەنبول، مێردین و
شرناخشرناخ و دەیان کەسیان دەستگیرکرد.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ناوەندە مەدەنییەکان لە
سنەسنە، نەیانتوانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز وەربگرن و دەوڵەتی ئێران شوێنێکی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەبردنی جەژن.
[4]
باشووری کوردستان
-
نەورۆزنەورۆزی ئەمساڵ لە باشووری کوردستان جیاوازە، ئەو پلانانەی بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز دانرابوو، بەهۆی ڕەوشی
عەفرینعەفرینەوە زۆربەیان هەڵوەشانەوە.
[2]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هیچ یاسایەک نییە ڕێگری لەوە کردبێت ئەوان ماتەم ڕابگەیەنن و جەختیشدەکاتەوە تا ئێوارەی سبەینێ ماتەم بۆ ئاشتی بەردەوامە.
[1]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە بریندارانی عەفرین گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.[2]
- سوپای تورک ناوچەی زاپ-ی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردوومان دەکات.
[3]
- دەستەی پشتوانی لە عەفرین خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان تا بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەنجامدا و ئیدانەی بێدەنگیی ئەمریکایان کرد بەرامبەر عەفرین.[3]
- ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەی
کۆیەکۆیە دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان ڕاگەیاند،بەهۆی نیگەرانیان لە سیستەمی پاشەکەوتی
مووچەمووچە.[1]
- بەشێک لە مامۆستایانی
سلێمانیسلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی سەرەکییان داخست.[1]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی جەژنانەی نەورۆزدا ڕایگەیاند، جێگەی داخێکی زۆرە کە عەفرین تووشی شەڕ و ڕووداوی ناخۆش بووەتەوە و ژیان و ئاسودەیی خەڵک کەوتووەتە بەر مەترسی.[2]
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە لە فولکەی
عومەری خاوەرعومەری خاوەرەوە دەستپێکردن ئەوەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی حکومەت بە دابەشکردنی مووچەی بێپاشەکەوت.[1]
- مامۆستایان وکارمەندانی تەندروستی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[1]
- پۆلیسی
کەرکووککەرکووک ڕایگەیاند، دوو تەرم دۆزراونەتەوە، کە کچ و کوڕێکە و پاش کوشتنیان سوتێنراون و شێواون.[3]
- دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی داوا لە وەزارەتی دادی هەرێم کراوە گیراوانی سیاسی بەشەکانی تری کوردستان ڕادەستی تورکیا و ئێران نەکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم گیراوێکی سیاسی باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کردەوە.[1]
- بە پێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە نێردراوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان، ئەمڕۆ یەکەم گەشت بۆ عەمان ئەنجام دەدات.[1]
- مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لەژێر هیچ فشارێکدا
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی لە شارەکە کرابێتە دەرەوە، دەڵێت هێشتا لاهور شێخ جەنگی لەشاری کەرکووکە.[1]
- ژمارەیەک گەشتیار لەکاتی گەڕانەوەیان لەسلێمانییەوە لەسەر ڕێگەی کەرکووک - بەغدا کەوتنە بۆسەی
داعشداعشەوە و چەند کەسێکیش بوونە قوربانی.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- هاوڵاتیانی عەفرین کە بە هۆی هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر ماڵ و خاکیان ئاوارەی
شەهباشەهبا بوون، لە دۆخێکی سەختدان و داوای هاوکاری دەکەن.[3]
- سوپای تورک و چەتەکانی هاتووچۆیان لەناو عەفرین قەدەغەکردووە و گەنجەکان دەستگیردەکەن و دەیاننێرن بۆ زیندانەکانی تورکیا.[3]
- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو هەواڵانە دەکەن کە باس لە تاڵانکاری لەناو شاری عەفرین دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
- گۆڤاری دێر شپیگێلی ئەڵمانی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت، کە چۆن چەتەکانی سوپای ئازاد بە تانکی ئەڵمانی عەفرین وێران دەکەن.[3]
- گروپی فێمێن، کە گروپێکی ڕادیکاڵی ژنانە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە سەر ئەکاونتی ڕەسمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیاندا پشتگیرییان بۆ عەفرین دەربڕی.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە دوو ڕۆژ پشووی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع