لە ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لەگەڵمانبن
بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) لە 20-03-2023 ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی ڕێکدەخات.
ماراسۆنەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە بەردەم کۆمەڵگەی شاری گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن: (5کم و 21کم).
پێشبڕکێی 5 کیلۆمەتری گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی لە ئاستێکی سەرەتاییدان یاخود دەیانەوێت ئاڵنگاری جیاواز تاقیبکەنەوە. هەروەها پێشبڕکێی 21 کیلۆمەتری بۆ ئەو وەرزشکارە بەئەزموونانە گونجاوە کە دەیانەوێت تواناکانیان تاقیبکەنەوە.
ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی تەنیا پێشبڕکێ نییە بەڵکوو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا ڕادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
لەڕێگا و لەکاتی ڕاکردندا، بەشداربووان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و هاوڕێکانیانەوە هاندەدرێن و کەشێکی لەبیرنەکراو درووستدەکەن.
چالاکییەکە بۆ هەمووان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو ڕەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,483 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!