باشووری کوردستان
-
زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەییزرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی نووسەر و کەسایەتی ناسراو و ئەفسەر و پێشمەرگەی
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە شارۆچکەی
سۆرانسۆران کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆش تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت.
[1]
- لە گوندی کانی خومارە لەنزیک مەرزی کێلەشین لە شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر، لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە تەقە لە هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و کوژرا.
[3]
- ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش لە باشووری
کەرکووککەرکووک کەوتنە بۆسەی هێزە سەربازییەکانەوە و 5 کەسیان کوژران.[1]
- لە سۆران دەست بەسەر 38 کیلۆ هێرۆیندا گیرا، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاکەش دەڵێت لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە
عەفرینعەفرین بە زۆر دەچنە ناو ماڵی هاووڵاتییان، هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن. هەروەها فیدیەیان لە بەشێک لەو کەسە ڕفێندراوانە سەندووە.
[2]
- ماڵی ئیزەدییەکان هەرێمی جەزیرە و یەکیەتی ئیزەدییەکانی کانتۆنی عەفرین بە بەیاننامێکی هاوبەشدا، تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان لە گوندی ئیفشێ-ی ناوچەی نسیبین-ی
ماردینماردین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە بەتوندی شەرمەزارکرد.[2]
- فەوجێکی سوپای عێراق هاتونەتە گوندێکی نزیک بە ناوچەی “شێخ باوە”ی سەر بە شارۆچکەی
کفریکفری و چەند ماڵێکی کوردیان “داگیرکردوەو کردویانە بە بارەگای سەربازی.”
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ، ژنانی هەریەکە لە ڕێکخراوی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا، کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی کوردستان-کەژار، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی، پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ، جڤاکی ئیسلامیی کوردستان، پەیەدە، کۆنگرەستار، ژنانی کاکەیی و فەیلی و ژنانی ئەندام لە کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە، لەبارەی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەییەوە لە هۆڵەندا کۆبوونەوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع