لە ساڵی 1997 و لە ناوەندی بازرگانیی کوردیدا وەک هەوڵێکی تایبەت بۆ بەشدارکردن لەو گۆران و گە شە کردنانەی کوردستانی گرتۆتەوە دامەزراوه. ئەویش لە چوارچێوەی گەشەکردنەکانی گۆڕەپانی خزمەتگوزاری و بازرگانیی لە هەرێمی کوردستاندا. ئەم گرووپە سەرەتا وەک نووسینگەیەکی بازرگانی دەستی بەکارکردووە تا ساڵی 1998 لەژێر ناوی کۆمپانیای قەیوان بۆ بازرگانی گشتیی سنووردار مۆڵە تی وەرگرتووە و بوارەکانی کاری بریتی بوون لە بازرگانیی گشتی و گواستنە وەی کەلوپەل لەدەرەوەی ئێراق بۆ ناوەوە و کاری ترانزێت بۆ ئێران، هەروەها لە بواری ئامێرەکارەباییەکانیشدا کاری کردووە و ساڵی 2002 دا بەشی بەڵێندەرایەتیی گشتی لە بواری بیناسازیدا کردۆتەوە و وەک کۆمپانیایەکی پلە یە ک تۆمارکراوه. لە ساڵی 2005 داو لە بە ڕ فراوانبوونی کارەکانی بووە بە گرووپێک لە کۆمپانیا بە ناوی گرووپی کۆمپانیای قەیوان کە زیاترلە 500 کارمەند لە بواری جیاجیادا کار لە کۆمپانیاکانییدا دەکەن.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 7,314 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!