لیستێکی نوێ و قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا لە هەڵبژاردنەکانی 25ی تەمموزی 2009ی پەڕڵەمانی کوردستان.
نەوشیروان مستەفا لەنێو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی
2006 وازی لە کاری حیزبی هێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەناڵی
KNNKNN، ڕادیۆی دەنگی
گۆڕانگۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی. لەم دواییەشدا بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ هاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بودجەی هەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.
لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانییە کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدایە ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی هاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی 18 ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا و پاش دەسەڵاتگرتنەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.
ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە هێناوە و کار بۆ لیستی گۆڕان دەکەن:
نەوشیروان مستەفا (سەرۆکی لیستی گۆڕان)
مام ڕۆستەممام ڕۆستەم
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی
عوسمان بانیمارانیعوسمان بانیمارانی (ئەندام پەڕڵەمان)
کوێستان محەمەدکوێستان محەمەد (ئەندام پەڕڵەمان)
عوسمانی حاجی مەحمودعوسمانی حاجی مەحمود (وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی پێشوو)
جەلال جەوهەرجەلال جەوهەر
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی
عادل عەزیزعادل عەزیز (راگەیاندکار)
ئازادە ڕەشئازادە ڕەش (هونەرمەند)
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 39,317 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!