ماندێتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق - بڕیاری ژمارە 1456ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
بەپێی بڕیاری ژمارە 1546ی ئەنجومەنی ئاسایش، ماندێتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق (یونامی) بریتییە لە:
... جێبەجێکردنی ئەرکی یارمەتیدانی گەلی عیراق و حکومەتەکەی و، بەپێی گونجانی بارودۆخ و لەسەر داوای حکومەتی عیراق، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق (یونامی)؛
دەوری سەرەکی دەبینن بۆ:
i. هاوکاریکردن بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتیمانی، لە مانگی تەمموزی
2004 دا، بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجومەنێکی ڕاوێژکار؛
ii. پێشکێشکردنی پشتگیری و ڕاوێژ بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق و حکومەتی کاتیی عیراق و کۆمەڵەی نیشتیمانیی ڕاگوزەر سەبارەت بە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان؛
iii. هاندانی گفتوگۆی نیشتیمانی و دروستکردنی تەوافوق بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستورێکی نیشتیمانی لەلایەن خەڵکی عیراقەوە؛
هەروەها
i. پێشکێشکردنی ڕاوێژ بە حکومەتی عیراق بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی کاریگەر؛
ii. بەشداریکردن لە هەماهەنگی و جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان و یارمەتیی مرۆیی؛
iii. هاندانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئاشتبونەوەی نیشتیمانی و چاکسازیی یاسایی و دادوەری لەپێناو پتەوکردنی چەسپاندنی یاسا لە عیراقدا و؛
iv. پێشکێشکردنی یارمەتی و ڕاوێژ بە حکومەتی عیراق بۆ پلاندانانی بەرایی لەپێناو ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی گشتگر لە دواڕۆژدا.
[1]
یونامی ئۆفیسیشی لە شاری هەولێر هەیە.