شارۆچکەی تەوێڵە ناوچەیەکی
هەورامانهەورامانی لهۆنە و کەوتوەتە کوردستانی باشوورەوە لەسەر سنوری کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی عێراقە ئەم ناوچەیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە شارەدێی (
بیارەبیارە)یە سەر بە شارۆچکەی (
هەڵەبجەهەڵەبجە)یە سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی. مەودای دووری ئەم ناوچەیە بۆ پارێزگای سلێمانی (105)کم مێژووی دروست بوونی ئەم ناوچەیە نەزانراوە بە هۆی دێرینی ناوچەکەوە جوانی سروشتەکەی زۆری باخ و باخات وە کانیاوی شێوەیەکی جوانی دڵڕفێنی بەخشیوەتە ناوچەکە. کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر نووسەر و شاعیر و ئەدیب و مێژوونووس و پیاوانی ئایینی بۆیە زۆربەیان لە تێکست وە نوسینەکانیاندا ئاماژە یان پێداوە، وەک مامۆستا (عەبدولڕەقیب یوسف، معبدولغەفور، شاکرخەێبان، مامۆستا عەبدولڕەزاق، شاکر فەتاح، مامۆستا گۆران) زۆری تریش لە مێژووی ڕێبازی تەسەوفدا ئەم ناوچەیە پێگەیەکی دیاری هەبووە بە ئەزهەری کوردستان ناوی براوە. دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بە زۆری میوان دۆستن بەڵگەش بۆ ئەمە نەبوونی هیچ ئوتێل و میوانخانەیەکە لە ناوچەکەدا وە خاوەن نەریتی جۆر بە جۆرن لەوانە نەبوونی هیچ دوژمنایەتیەک لە ناوچەکەدا بۆ ماوەی زیاتر لە (50ساڵ) دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بە دوورن لە گەلێک نەریتی دوا کەوتوانەی وەک (ژنبەژن گەورە بە بچووک کچدان لە بری خوێن شیربای و زۆر شتی تر) پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بە هێزن لەم ناوچەیەدا هەموو تاکێکی تەوێڵە دەبێت پیشەیەکی دەستی بزانێت بۆ ئەوەی پشت بەخۆی ببەستێت لە ژیانیدا لە ڕووی دینداریەوە گەورەترین خانەقای ئەو ناوچەیە لە تەوێڵە دایە بۆتە مەملەکەتی عیشقی سەدان عەلامەی دینی وەک (مەولەوی و شێخ سیراجەددین شێخ بەهادین و شێخ عوسمان) ئەم کەسایەتیانەش ڕۆژانێک ئەستێرەی گەشی دین بوون لە سەرانسەری کوردستاندا مورید و تەکیە و خانەقایان هەبووە ڕێنوێنی خەڵکیان کردووە بۆ دینداری خانەقای تەوێڵەش ئێستا خاوەنی موویەکی پێغەمبەری ئیسلام (موحەممەد) (د.خ) کە دیاری دەوڵەتی عوسمانی بووە بۆ ئەو ناوچەیەوە تەوێڵەیەکانیش زۆر ڕێزی ئەو مووە دەگرن دەیپارێزن چونکە بە موڵکی خۆیانی دەزانن لە خانەقای تەوێڵە دا شتێکی ئەنتیکەی تری لێیە کە بە کەشکۆڵ ناودەبرێت لە شێوەی فانۆسێکی سیحری دایە ڕەنگی قاوەیەکی تێرە لە ناو ڕۆنی ورچدا کوڵێنراوە تا ئێستا ماوە.ئەم شارە دێیە ئەگەر بە وردی تێیدا بگەڕێیت بە سەدان شوێنەوارت بەرچاو دەکەوێت کە هەر یەکێکیان پێناسەی سەردەمەکەی خۆیەتی و ڕازێکی لە پشتەوەیە هەموویان پێکەوە دەلالەت لە دێرینی ئەم ناوچەیە دەکەن لە ڕووی مێژوویەوە لە ساڵی (1928)ز قوتابخانە براوەتە ئەم ناوچە یە لە (26-09-1956) وەلی عەبدوڵڵا و چەند یاوەرێک سەردانی ئەم ناوچەیەی کردوە لەلایەن خەڵکی تەوێڵەوە و لە ماڵی لێپرسراوی ئەو کاتە (رەئیس محمد سان ئەحمەد) پێشوازی کراوە هەموو دێیەکەش بە فەرش و موج ڕازێنراوەتەوە بۆیە دوای ئەو سەردانە کارەبا و ئاوی بۆ هاتووە.
[1] این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 14,516 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!