شەڕو نائارامیەکانی ناوچەکانی ناوەراست و خۆرئاوای عێراق کاریگەری دەکاتە سەر داهاتی مەرزی پەروێزخان و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیا کەمدەکاتەوە.
ئاراز محەمەد، گەرمیان: بەرێوەبەری گومرگی گەرمیان، حسین ئەحمەد، لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنەنیوز وتی، لەبەر ئەوەی زۆربەی بارەکانی مەرزی پەروێزخان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ناوەراست و ناوچەکانی خواروی عێراق دەچن، شەڕوو پێکدادانی ئەنبار لەنێوان دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) بازرگانانی ترساندووە لەوەی کە بارەکانیان ببەن بۆ ئه و ناوچانە.
ناوبراو وتیشی، "لەئێستادا ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی وەک 3 مانگی پێش ئێستا نیه و گەشەی دابەزیوە".
حسین ئەحمەد وتیشی "سەرمایە ترسنۆکه و نایەوێت برواتە شوێنێک کە مەترسی و شەری تێدایە، لەبەرئەوەی زۆرجار شەڕ ئەکەوێتە سەر ڕێگا سەرەکیەکان و لەوکاتانەدا بارەکان و ناردنیان ئەوەستێت".
مەرزی پەروێزخان دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نێوان عێراق و ئێرانەوە داهاتی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەی گەرمیانی لەسەرە.
- 11-02-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 9,060 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!