خەندان- سۆران کەریم
لەکاتی گەڕان بەدوای گۆڕی بە کۆمەڵ لە گەڕەکێکی شاری خانەقین، چەندین پارچە ئاسەواری کۆن دەدۆزرێتەوە و لەلایەن تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بەشێکیان لێهەڵدەگیرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
ساڵح محەمەد سەمین، جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، بە خەندان_ی ڕاگەیاند : لەلایەن ئیدارەی گەرمیان ئاگادار کراینەوە بەوەی لە کاتی کارکردنی لیژنەیەکی سەر بە مافەکانی مرۆڤ لە گەڕەکی بەختیاری خانەقین، کە بەدوای گۆڕی بەکۆمەڵدا دەگەڕان، چەند پارچە ئاسەوارێک دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕاستەوخۆ لیژنەیان پێکهێناوە و دەستیانکردووە بە گەڕان له و شوێنەدا، وتیشی : چەند پارچە ئاسەوارێکی کۆن کە بە پێی زانیاری و ئاماژەکان، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان.
جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو، کە پارچەکان بریتین لە گۆزە و بەردی عەقیق و جام و دراو و چەند پارچەیەکی دیکە، وتیشی : دوو ڕۆژ لەوشوێنەدا کارمان کرد، ودەرئەکەوێت کە گۆڕێکی کۆن بێت، بەڵام لەبەر کەمی بودجە کارکردنمان تیایدا ڕاگرت تا ئەوکاتەی بودجەی پێویستی بۆ دابین دەکەین، هاوکات بەهۆی دۆزینەوەی ئه و ئاسەوارانەوە کارکردنی لیژنەکەی مافی مرۆڤیش ڕاگیرا.
- 11-06-2014
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 17,096 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!