راپۆرتی ساڵانەی کارو پرۆژە خێرخوازیە ئەنجامدراوەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
ساڵی 2010 و 2011 و 2012
1- پرۆژەی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ ئە نجام دراوە لەسنووری گەرمیان و گەرەمەسێردا بۆ (400)کوڕو کچی کەمدەرامەت و زۆر هەژار کە نزیکەی (80%)ی کەلو پەلی ناوماڵەیان بۆ دابین کراوە بۆ چونە ناو ژیانی هاوسەرگیریەوە.
2-مووچەی مانگانە بڕاوەتەوە بۆ نزیکەی (650) خێزانی بێ باوک و کرێنشین و خوێندکاری کەمدەرامەتی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی پێویستیان.
3-هاوکاری نزیکەی (70) خێزانی کراوە بۆ تەواو کردنی خانووەکانیان بە کەرەستەی بیناسازی وەک (شیش –چیمەنتۆ –بلۆک).
4-جلو بەرگ و پێداویستی تەواو دابین کراوە بۆ (4،500) چوار هەزار وپێنج سەد منداڵی بێ باوک و بێ سەرپەرشتی سنووری گەرمیان و گەرمەسێر لە وەرزەکانی ساڵ دا.
5-خۆراک و گۆشت و هاوکاری ماددی دابین کراوە بۆ (3،300) سێ هەزار و سێ سەد خێزانی زۆر هە ژار و کەمدەرامەتی سنووری گەرمیان و گەرمەسێر
6-دابین کردنی (150) موبەریدە بۆ خێزانی زۆر هەژارو پەککەوتەی سنووری گەرمیان کەلەم وەرزەکانی هاوین دا موبەریدەیان نەبووە و زۆر پێیویستیان بەدابین کردنی موبەریدە هەبووە.
7-لە جەژنەکانی هەر سەر سێ ساڵەکەدا جەژنانە دراوە بە (700) حەوت سەد خێزانی بێ باوک و زۆر هەژارو بێ سەرپەرشت.
تێبینی :بەبڕی (65،000) شەست و پێنج هەزار دۆلاری ئەمرێکی (کۆمپیوتەرو سپلت و داتاشۆ) دابین کراوە بۆ زانکۆی گەرمیان.
(ڕاپۆرتی ساڵانەی کارو پرۆژە خێرخوازیە ئەنجامدراوەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان )
ساڵی (2013)
1- دوو پرۆژەی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ ئە نجام دراوە لەسنووری گەرمیان و گەرەمەسێردا بۆ (300)کوڕو کچی کەمدەرامەت و زۆر هەژار کە نزیکەی (80%)ی کەلو پەلی ناوماڵەیان بۆ دابین کراوە.بەبڕی (450،000،000) چوار سەدو پەنجا ملیۆن دیناری عیراقی بۆ کۆی هەردوو پرۆژەکە.
2- (17) خانوو دروست کراوە لە سنووری گەرمیان دا بۆ (17) خێزانی بێ باوک و کرێنشین و پەککەوته و بێلانە.
3-موچەی مانگانە بڕاوەتەوە بۆ نزیکەی (350) خێزانی بێ باوک و کرێنشین و خوێندکاری کەمدەرامەتی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی پێویستیان.
4-هاوکاری نزیکەی (50) خێزانی زۆر هەژارو بێ باوک کراوە بۆ تەواو کردنی خانووەکانیان بە کەرەستەی بیناسازیوەکوو (شیش و چیمەنتۆ وبلۆک).
5-هاوکاری (1،300)خێزانی نەخۆش کراوە بۆ چارەسەری نەخۆشی درێژخایەن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری جۆراو جۆر بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لەبڕی (500،000) پێنج سەد هەزار دینار تاوەکوو (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار کە بڕی تێچوی هەمووی دەکاتە (975،000،000) نۆ سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دیناری عێراقی.
6-خۆراک و گۆشت و هاوکاری ماددی دابین کراوە بۆ ( 4،168) چوار هەزار و سەدو شەست و هەشت خێزانی زۆر هە ژار و کەمدەرامەتی سنووری گەرمیان و گەرمەسێر.
7-جلو بەرگ و پێداویستی تەواو دابین کراوە بۆ (1،500) هەزار وپێنج سەد منداڵی بێ باوک و بێ سەرپەرشتی سنووری گەرمیان و گەرمەسێر لە وەرزەکانی ساڵ دا.
8-هاوکاری کردنی (440) خوێندکاری زۆر هەژاری زانکۆ وپەیمانگاکان بۆ پاڵپشتی و بەردەوامبونیان لە خوێندن.
9-دابین کردنی (100) مووبەریدە بۆ(100) خێزانی زۆر هەژارو پەککەوتەی سنووری گەرمیان کەلە وەرزی هاوینەدا موبەریدەیان نەبووە و زۆر پێیویستیان بەدابین کردنی موبەریدە هەبووە.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
- 21-07-2014