لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە قسە دروستکردن بەناوی گۆران و نەوشیروان مستەفا عەلی حمە ساڵح لێره و لەوێ قسەی ئەوە دەکرێت کە گۆڕان ڕازی بووە ویلایەتی مەسعود بارزانی بەم شێوەی ئێستای کە لە پۆستی سەرۆکی هەرێم درێژبکاتەوه و کاک نەوشیروان ئەمەی پێوتوون. بەدڵنیایەوە ئەمە ڕاست نییە، ئه و کارە نایاساییەی لە
2013 دا، بەڕێوەچوو بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم قابیلی دوو بارە بوونەوە نیه و بە خیانەت لە دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی دەزانین. ئەوەش دەڵێت کاک مەسعود بەنیاز نیە ببێتەوە سەرۆکی هەرێم و گۆڕان پێی باشە ببێت !! کاک مەسعود، کارێکی باش دەکات نایەوێت ببێتەوە سەرۆکی هەرێم و هیوادارین ئەم نیەتەی کەهەیەتی وەک باس دەکرێت بێتە کردار، بە دڵنیایی تەکلیف لە کەسیش ناکەین ببێتە سەرۆکی هەرێم. هەموو لایەکیش دڵنیابن یاسا شکێنی بۆکەس ناکەین و تەنیا لە خەمی سیستمێکی حوکمڕانیداین، کە دیموکراسی بەرهەمبهێنێت.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,194 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!