شەوی 5/6 ی نیسانی
2015 هەڤاڵ حەیدەر قاسم شەشۆ ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامی پێشوتری پەرلەمانی عیراق و فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال لە کۆمەڵگەی خانکێ ی سەر بەقەزای سمێڵ لەلایەن هێزێکی پارتی دێموکراتی کوردستانەوە دەڕفێنرێت، لەساتە وەختێکدا کە شەنگال بەدەستەوە دەدرێت و ئێزیدییەکان بە ژن و پیاو پیرو گەنج و مناڵەوە قەتل و عام و بێسەرو شوێن دەکرێن، حەیدەر شەشۆ و هەڤاڵەکانی دەچنە چیای شەنگال و چەکی بەرگری و بەرخودان لەشان دەکەن و چەندان شەهیدو قوربانی دەدەن بۆ پاراستنی شەنگال و ئێزیدییەکان و خاکی کوردستان، جێگای سەرسوڕمان! و پرسیارە؟ لەبری ئەوەی ئەوانەی شەنگال و ناوچەکانی تریان بەدەستەوەدا سزا بدرێن کەچی بەرگریکاران لەشەنگال و ئێزیدییەکان دەڕفێنرێن و بە تاقم و دەرچوو لەیاسا ناودەبرێن.
لە کاتێکیشدا کە هەرێمی کوردستان پێوستی بە یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە هەنووکەیی و چارەنووسسازەکان هەر لەشەڕی داعش و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تا دەگاتە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستور، ئەم جۆرە کردەوانە ئەنجام دەدرێن، کە بێگومان ئاسەواری خراپی لێدەکەوێتەوە، هەر بۆیە ئێمە وەکو ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی هەڤاڵ حەیدەر قاسم شەشۆ و هاوڕێکانی دەکەین و هەر دەرەنجامێکیش کە لەم کردەوەیە بکەوێتەوە ئۆباڵەکەی لەئەستۆی ئەو لایەنەیە کە کردارەکەی ئەنجامداوە.
ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
7-4-2015
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,301 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!