ناو: هادی
نازناو: ئارارت
نازناو: عەزیزی
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
ساڵی لەدایکبوون: 1984
$ژیاننامە$
هادی (ئارارت) عەزیزی، چالاکوانی سیاسی و توێژەری بواری مێژووی کورد، لە ساڵی 1984 لە شاری بۆکان لە #رۆژهەڵاتی کوردستان# لە دایکبووە. لە تەمەنی دوانزدە ساڵاییەوە دەستی کردووە بە خوێندن و کارکردن لە زمانی کوردی و دواتریش مێژووی کوردستان. هەولی داوە لە مێژوودا پشت بە هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی ببەستێت. لە تەمەنی لاوییەتیدا چەندین جار گیراوە و بۆ ماوەیەکیش لەلایەن ئێرانەوە لە کوردستان دوور خراوەتەوە. لە ساڵی 2014 بۆ پشتیووانی لە کۆبانی هاتووەتەوە باشووری کوردستان و لە ساڵی 2022 بە یەکجاری کوردستانی بەرەو تاراوگە جێهێشتووە و لە ئێستادا لەدەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە.
ئارارات شارەزایی تەواوی لەگەڵ هەموو زاراوە و شێوەزارەکانی زمانی کوردییە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,806 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!