بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارۆچکەی خوورماتوو کە بووە هۆی گرژی و ناسەقامگیری لەم شارۆچەکەیە جێگەی دڵگرانیی ئیمەیە. زۆر ئاشکرایە کە هەندی کەس و لایەن کە پێشتریش سەرچاوەی گرفت و فیتنە بوونە، ئیستا لەژێر ناوی تازە دەستیان لە نانەوەی کێشە و فیتنەگێریدا هەیە و دەیانەوێ شەڕ و دووبەرەکی لەنێو خەڵکی خۆجێی ناوچەکە و پێکهاتەکان دروست بکەن.
بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانە ژمارەیەک هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی برینداران دەخوازم. داوا لە بەرپرسانی هەرێم و فەرماندەکانی پێشمەرگە دەکەم کە لەگەڵ ئاقڵمەندانی ناو حەشد، ئەوانەی کە دژی فیتنەن بکەونە دیالۆگ و ڕاوێژ، بۆ ئەوەی ڕێگە لەو کەسانە بگرن کە دەیانەوی ئاگری شەڕ و فیتنە هەڵگیرسێنن و ئاسوودەیی خەڵک و پێکهاتەکانی ناوچەکە بشێوێنن.
پێویستە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرگری لە خەڵکی ناوچەکە بکات و ڕێگەیش لە هەموو دەستدریژییەک بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و دانیشتوانی خوورماتوو بگرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
26-04-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 8,978 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!