جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان
وەک پاڵپشتی بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەیەی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێم لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەکانی 70 و 80، کە ئامادەن ڕێژەیەک لە مووچەکانیان بۆ پاڵپشتی پرۆسەی خوێندن و دابین کردنی مووچەی مامۆستایان تەرخان بکەن،ئێمەش وەک گشت پێکهاتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادەین ڕێژەیەکی گونجاوی مووچەی کارمەندە پلەدارەکانمان بۆ کەرتی پەروەردە و مامۆستایانی هەریم تەرخان بکەین تاکو منالانی هەرێم بە گشتی و مناڵانی پێشمەرگە و شەهیدان بە تایبەت لە خوێندن و پەروەردە بێبەش نەبن. ئەفسەران و کارمەندانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش، چ ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی جەنگ و چ لە ناوەوەی هەرێمدا، گیانیان بەخت کردووە بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە و ڕاگرتنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێم، بۆیە ئێستاش ئامادەین بە ڕێژەیەک لە مووچەکانمان بەشدار بین لە چارەسەریی بەشێک لە کێشەکانی هەرێم. وێڕای ئەمە هیوادارین هەرچی زووتر حکومەتی هەرێم بە گرتنەبەری ڕێکاری مکوڕتر و چاکسازی و گۆڕانکاری پێویست لە حکومەتدا، هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چارەسەریی بنەڕەتیی ئەم قەیرانە داراییە،
بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک و هەستکردن بە بەرپرسێارێتی نیشتمانی.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی
کوردستان
26-09-2016
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 7,577 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!