پێناسە
کوردیپێدیاکوردیپێدیا، پڕۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە کوردستان و کورد و بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا ببێتە پڕ زانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بەهۆیەوە بەئاسانی بزانرێت: کێ، کێیە؟! و کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
ڕێکخراوی کودیپێدیا ساڵی 2008ز. لەلایەن (هاوڕێ باخەوان)ەوە دامەزراوە.
کوردیپێدیا وشەیەکی لێکدراوە و لە کوردی و پێدیا پێکهاتووە. وشەی پێدیا، وشەی دووەمی وشەی لێکدراوی گریکیی ئەنسیکلۆپێدیایە (encyclopedia) کە بەواتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشەی کوردیپێدیاش لەوەوە داتاشراوە و دەکرێت واتای کوردناسی، کوردیناسی یان کوردزانین یاخود زانیاریی کوردی بدات. بۆ یەکەمجار وشەی کوردیپێدیا لەلایەن دامەزرێنەری کوردیپێدیاوە ئافرێندراوە.
سەرچاوەکانی کوردیپێدیا
- ئەو تۆمارانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەنێو ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت دەیدۆزنەوە و لە یەکێک لە پۆلەکانی کوردیپێدیادا چڕ و پڕی دەکەنەوە و هەندێک جاریش هەوڵی گۆڕینی ڕێنووسە هەڵەکانی دەدرێت و بەشێوەیەکی درووست تۆماری دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی ناوەرۆکی بابەتەکان بکرێت. هەر بابەتێک لە هەر ماڵپەڕێکەوە وەربگیرێت، وەک ئەمانەتێکی زانستی ناوی ماڵپەڕەکە لە لیستی سەرچاوەکەدا تۆماردەکرێت.
❞ کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر ڕێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی ڕێکخراوی کوردیپێدیایە.
- ئەو بابەتانەی کە میوانانی کوردیپێدیا بۆمان دەنێرن و لە ڕێی فۆڕمی تۆمارکردنی بابەتێکەوە ئامادەی دەکەن. هەر بابەتێک لەلایەن هەر میوانێکەوە بەدەستمان بگات، ناوی ئەو میوانە دەبێتە سەرچاوەی ئەو بابەتە. تکایە هەر کەسێک نایەوێت ناوی لە لیستی سەرچاوەکانی کوردیپێدیادا ببێت با ئاگادارمان بکاتەوە.
- ئەو نامە تایبەتییانەی کە بەدەست کوردیپێدیا دەگەن و پەیوەستن بە ژیان و کارنامەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن وەک بابەتێک بێنە نێو ئەم کوردیپێدیایەوە.
- ئەو بابەتانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لە دوو توێی بڵاوکراوەکاندا ئامادەی دەکەن و چڕ و پڕی دەکەنەوە و پۆلێنی دەکەن.
- ئەو دیمانانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەگەڵ کەسانێکدا ئەنجامی دەدەن، بە مەبەستی نووسینەوەی بیۆگرافیی کەسێک، شوێنێک، ڕێکخراوێک، بڵاوکراوەیەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە کوردستان و کورد.
- تەواوی بابەتەکانی پۆلی ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010ز. لە داتابەیسی هاوڕێنامەوە وەرگیراوە، بڕوانە:
هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کوردهاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد – دانانی:
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان - چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و
پەخشی سەردەمپەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی ڕوون – سلێمانی – 1999ز..
هەر تۆمارێک بێتە نێو کوردیپێدیاوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی بە کوردستان و کوردستانییانەوە هەیە، هیچ بابەتێک لە دەرەوەی ئەو تەوەرانە تۆمار ناکرێت. لەو تێڕوانینەوە هەندێک جار ژیان و کارنامەی کەسێکی ناکورد دەبینیت، ئەو کەسە یان کوردناسە و خاوەنی باسێکە لەسەر کورد، یان کوردستانییە، یاخود پەیوەندیی بەڕووداوێکی کوردستانییەوە هەیە.
کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر ڕێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیایە.
تکایە ئەگەر هەر زانیارییەک لەم داتابەیسەدا بۆ بەڕێزتان گونجاو نییە و ناخوازن لێرەدا ببێت، ئەوا کوردیپێدیای لێ ئاگاداربکەنەوە.
کوردیپێدیا هەر زانیاری و وێنەیەک لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەربگرێت، بۆ مەبەستێکی بازرگانی بەکاریناهێنێت.
کوردیپێدیا بەردەوامە لەسەر پاکژکردنی بابەتەکان و وەرگێڕانی ساڵە کۆچی و هەتاوییەکان بۆ ساڵی زایینی بەشێوەیەکی درووست، تکایە لە هەڵە و کەموکوورتییەکانمان ببوورن.
هەر زانیارییەک لە کوردیپێدیاوە وەربگیرێت، پێویستە ناوی سەرچاوەکەیی و ناوی کوردپێدیای لەسەر بنووسرێت.
ماڵپەڕ و داتابەیسی کوردیپێدیا بە دۆت نێت - C شاڕپ و SQL بەتایبەت بۆ ڕێکخراوی کوردیپێدیا ئامادە و بەرنامەکراوە، بەردەوامیش لە باشکردن و گەشەکردندایە. ڕۆژانە لەسەر دوو سێرڤەری جوودا بەکئەپی داتا و وێنەکان دەکرێت، تاوەکوو پارێزراوبن لە هەر هێرشێکی هاککەرەکان!.
ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر براوسەرەکانی ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر، فایەر فۆکس، سەفاری، ئۆپێرا و گووگڵ کرۆم بەتەواوەتی تێست کراوە و بە بێکێشە کاردەکات، تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بوو ئەوا ئاگادارمان بکەنەوە.
بەهۆی هەوڵەکانی هاوکارمان کاک (
هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد) ەوە، کوردیپێدیا لە ڕۆژی
11-11-201311-11-2013ز. بووە ڕێکخراوێکی فەرمی و لە
هەولێرهەولێر لە فەرمانگەی
ڕێکخراوە ناحکومییەکانڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرا.
لۆگۆی کوردیپێدیا بەتایبەتیی بۆ کوردیپێدیا لەلایەن کۆمپانیای لۆگۆ-لەڤ-ەوە درووستکراوە. کۆپی ڕایتی فەرمیی هەیە و جگە لە کوردیپێدیا یان ئاماژە بۆ کوردیپێدیا، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە بەکاریبهێنێت.
بەهیوای ئەوەی کوردیپێدیا بکەینە پڕ زانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بانکی زانیاریی نەتەوەیی کورد!
آرشیویست های کوردیپیدیا:
آراس ایلنجاغی |
آراس حسو |
ئەڤین تەیفوور |
اسعد رشید |
امیر سراج الدین |
بناز جولا |
روژ هژار |
روژگار کرکوکی |
زریان سرچناری |
زریان علی |
سارا سردار |
سارا کاملا |
سروشت بَکر |
سریاس احمد |
شادی آکوهی |
شنه احمد |
میلانو محمد صالح |
هاوری باخوان |
هژار کاملا |
هومام طاهر |
وژن کشتو |
کاروان م. ئاکرەیی |
کاکو پیران |
کشمیر کەریم ...
همکاران کوردیپیدیا
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2025
فەیسبووکی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
تێلەگرامی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
تویتەری ڕێکخراوی کوردیپێدیا