بەیاننامەی یەکێتی زانایان دەربارەی تەقینەوەکەی مزگەوتی بەهەشت
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
شەوی (16-06-2017) کەسێک بە نارنجۆک هێڕشی کردە سەر مزگەوتی بەهەشت لە شاری سلێمانی و بووە مایەی پشێوی و برینداربوونی چەند نوێژخوێنێک، ئێمە وەکو یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەم هەوڵە ترسنۆکانه و گێرەشێوێنیانە دەکەین و، پێمان وایە وێڕای شێواندن و تێکدانی باری ئەمن و ئاسایشی خەڵک، هەوڵێکی جدیشە بۆ شێواندنی باری ئاسایشی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، هەروەک سوکایەتیکردنێکی ڕوون و بەرچاوە بە مزگەوت و مینبەرو مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو شەوانی قەدر، لە هەمان کاتدا هەوڵدانە بۆ ڕێگرتن لە ئازادی خەڵک لە کاری پەرستش و عیبادەتکردندا، هەروەک دەستدرێژیکردنێکی ڕاستەوخۆشە بۆ سەر گیانی خەڵکەکەو، دەچێتە خانەی ئیڕهابی جەستەیی و تیرۆری فیکری، بۆیە دام و دەزگا ئەمنیییەکان بەتایبەتی دام و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەکەونە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورە بۆ ئەوەی بە زووترین کات تاوانباران بدۆزنەوه و بدرێنە دادگا، هەر کەم و کوڕییەک دەبێتە مایەی لاوازبوونی متمانەی هاوڵاتیان لە ژیان و گیان و گوزەرانی خۆیان. بۆیە وەک هەمیشە متمانەمان بە ئاسایشی کوردستان هەیە تاوانباران بدۆزنەوەو، ڕێگە لە هەموو کەلێنێک بگرن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
17-06-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 7,702 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!