بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای #کرماشان# ڕایگەیاند: 50 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و لەوەڕگەکانی ئەو پاڕێزگایە ڕوویداوە، کە بوو بە هۆی سووتانی 500 هێکتار ژینگەی ئەو ناوچەیە.
موراد شێخ وەیسی ڕایگەیاند: 528 هەزار هێکتار لە ڕووبەری پارێزگای کرماشان لێرەوارەکانی پێکی دێنن و 50% لەوەڕگەش لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: لەو ڕێژە ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 500 هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای کرماشان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و خەساریان بەرکەوتووە.
بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە کردن بە کەمی ئیمکانات و هەڵەمووت بوونی ئەو ناوچەیە و مینە بە جێماوەکانی شەڕی 8 ساڵە، ڕایگەیاند: ئیمکاناتی پارێزگای کرماشان بۆ کونترۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەی ئەو پارێزگایە وەڵامدەر نییە.
کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی ژینگەپارێزی و سەرچاوە سروشتییەکان و هەروەها نەبوونی چالاکیی پێویست لەمەڕ گرینگی پاراستنی ژینگە و وشیار کردنەوەی هاووڵاتییان، بە هۆکاری سەرەکیی ئاگر گرتنی دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بە ئەژمار دێت.
هەر چەند بەرپرسایەتیی پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکان لە ئەستۆی ناوەندە حکوومەتییەکان، وەک: ئیدارەی ژینگەپارێزی، جەنگەڵبانی و ئیدارەی ئاگرکۆژێنەوەیە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هاووڵاتییانی کوردی چالاکی بواری ژینگەپارێزی و خەڵکی گوندەکان بە شێوەی خۆڕسک هەوڵی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.[1]
24-08-2017