بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ 23ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی زیندانییەک بە ناونیشانی “داوودحاجی زادە”کەپێشتر بەتۆمەتی کوشتنی دایک وخوشکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو،لەگۆڕەپانی شارەوانی شاری #سەڵماس# لەپێش چاوی خەڵک پەتی بۆهەڵخراو لەسێدارە درا.
دەگوترێ ؛ زیندانی ئێعدام کراو، پاییزی 1393 لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو بەهۆی کشێشەی ماڵی بەچوون بۆماڵەوە دایکی 49ساڵ تەمەنی خۆی بەزەبری چەقۆ لەبەشی گەردن ومەچەکەوە بریندار دەکات کەدەبێتە هۆکاری کوشتنی وهەروەها خوشکی 8ساڵەی خۆی دەکوژێ.
ناوبراو لەماوەی دادگایی کردن لەشاری سەڵماس وخۆی ئێعدامی بەسەردا بڕدراوە وگەورەکانی ناوبراو(دابەگەورە وبراکەی)ئامادە نەبوون لەتاوانەکەی ببوورن.
جێگەی باسە کەسیاسەتی ئێعدام لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ کەنەتەنیا کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی تاوان نییە بەڵکوو بووە بەهۆکاری هەڵکشانی تواند وتیژی لەکۆمەڵگا وهەستی مرۆ بوون دادەبەزێنێ وئەمە لەکاتێکدایە کەئەم دیاردەیە هاوتەریبی گرێبەست وپەیماننامە نێودەوڵەتی ومافی مرۆییەکان نییە ولەڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەم هەڵسوکەوت وسیاسەتانە لەگەڵ بنەمای مرۆڤایەتیدا دژوازی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
14-09-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,229 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!