ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە (15-10-2017) لە
دوکاندوکان، بارەگای هاوینە هەواری سەرۆک
مام جەلالمام جەلال، کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی -پارتی) ئەنجامدراو، دۆخی ئێراق و ناوچەکە و کوردستان، هەڵسەنگێندرا، سەرەنجام:
یەکەم-جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری ڕاپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.
دووەم-کۆبوونەوە، سووربوونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان، بەدیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بوونیاتنەر لەنێوان
هەولێرهەولێر -
بەغدابەغداد ڕادەگەیەنێ.
سێیەم-هێزە کوردستانییەکان، ئێستاش، هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج و کراوە و بوونیاتنەر، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەغدا و هەولێر و پرنسیپە دەستوورییەکان، ئەنجامبدەن.
چوارەم-کۆبوونەوە، لەبەرژەوەندی هەموو لایەکی دەزانێ، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی ئێراق و کوردستان بەشداری دانووستاندنی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن، هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاودێری پڕۆسەکە بکەن.
پێنجەم-لەسەر کێشەی سەربازیی و ئاساییش، لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێز و هەڕەشە و گوڕەشە، جگە لە مەترسییەکانی لەسەر پەیوەندی هەرێم و بەغدا، هەڕەشەشە لەسەر هەر جۆرە هەوڵێکی ڕاستگۆیانە، بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و ڕێسایە کە بڕیاریان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بۆ یەکلایی کردنی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکاربهێندرێ.
لە کۆتایشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێریین، کە لە شەڕی تێکشکاندنی
داعشداعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جیهانیان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
15-10-201715-10-2017
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!