- ڕۆژی
16-10-201716-10-2017 بەهیچ شێوەیەک نەدەبوو فەرمان بکرێت بە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش، بە تەواوەتی
کەرکووککەرکووک بەجێبهێڵن و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان تەسلیمی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بکەن و بە تەنیا لە ژێر ڕکێف و ڕەحمەتی ئەواندا بێت، چونکە ئەو ناوچانە کێشەلەسەرن و دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن لەنێوان لایەنی کورد و دەوڵەتی عێراقدا، هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی چەند مافی بوونیان لەو ناوچانە هەیە، لایەنی کوردیش هەمان ئەو مافانەی هەیە.
- پێویستە هەرچی زووە لایەنی کورد داوای چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەش لە کەرکووک و ناوچەکوردستانییە دابڕێندراوەکان لەڕووی ئیداری و ئەمنییەوە لە عێراق و ئەمریکا و هاوپەیمانان بکات، وەک لە دەستووری عێراق و مادەی 140 دا هاتووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە ڕۆژی 21-10-2017 دووپات و جەختی لەسەر ئەو پرەنسیپە کردووەتەوە، کە ئەو ناوچانە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ناسنامەکەیاندا نەهاتووە و وەک ناوچەی کێشەلەسەر دەمێننەوە، واتا لە ماوەکانی نێوان 2003-2014 چۆن بووە هەر وا دەمێنێتەوە.
- داوا لە خەڵکی ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دەکەین ئەوەندەی بۆیان دەکرێت شار و شاروچکە و گوندەکانی خۆیان بە جێنەهێڵن، چونکە چۆڵکردن و بەجێهێشتنی ئەو ناوچانە ئاسایشی نەتەوەیی کورد دەخاتە مەترسییەوە و باری دیمۆگرافی دەگۆڕدرێت بە قازانجی نەیارانی کورد.
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان داوادەکات هەرچی زووە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەبەغدا سەردانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئەو واقیعە ببینن کە بەسەر ناوچەکە و دانیشتووانەکەیدا هاتوون و لەرێگای ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراقەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دابمەزرێنن و کار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران بکات، ئه و لیژنەیە کار بکات بۆ گێڕانەوەی خەڵکەکە بۆ سەر زێدی خۆیان و گرەنتیکردنی سەر و ماڵیان.
29-10-2017