ئێوارەی 2018-01-09 سێ برای بەرێز کاک برایم، کاک شێروان، کاک ئومێد، بۆ سەردان و هەواڵ پرسی هاتن بۆ لام. باسی زۆرشت کرا لەسەر سیاسەت و وڵاتەکەمان. بەندە باسی هیچ کەس و لایەنێکم بەچاک و خراپە نەکرد. پێم وتن ئەم شێوەو جۆرە خەباتە لە باشوور گەیشتنە بنبەست و گەڕانەوە. بەڵام ڕەنگە قۆناغی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە و زۆر بەڕێوەن، ئەمە کورتەی بابەتەکان بوو، دواتر هەندێک وێنە وێنەگێران و سەیری نەخشەیەکمان کرد. ئەم وێنانە لە هەندێ پەیج کراون بەباس و بابەتی سەیرو ناوی هەندێ کەس و لایەن بەناوی منەوە براون، کە ئەمانە هیچی ڕاست و دروست نین، وەک گەل دەزانێ هەموو شتم ڕوبەروە.
بەندە تا ساڵی
2005 یەکێتی بووم بەڵام بۆ گەل و نیشتانم بوو، ویستگەی دووەم کاک نەوشیروان و زۆری تر داوایان لێکردم،
2009 هاوکاری گۆڕان بم، وتم تا هەڵبژاردن دواتر دەچمەوە ماڵی خۆم، وتیان بەشە و وامان کرد. وێستگەی سێیەم یەکەم کەس بووم وتم ڕیفراندۆم خراپەو ترسناکە، ئەمە کەمین بوو بۆ حزبایەتی و سیاسەت نەبوو، جگە لەپاکی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان هیچی تر لەمن نابینی،
رێزو سڵاو بۆ هەموو کەس و لایەک.
دڵسۆزتان
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی
10-01-201810-01-2018
گەرمیانگەرمیان این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,694 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!