خەڵکی خەباتکار
هێزە ئازادیخوازەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بە مەبەستی ڕزگارکردنی
هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر، کە لە لایەن بەناو دادگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بە ئێعدام مەحکووم کراوە، لە هەموو ئۆرگانەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و هەروەها ڕێپۆرتێری تایبەت بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، داوای کردەوەی بەپەلەی بۆ پێشگرتن لەو جەنایەتە دژەمرۆییە بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندان، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی گوندی قەرەسەقەل سەر بە شاری شنۆ، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران دووجار بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
لەو بارەوە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ کردووە، بە کردەوە نیسبەت بە حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ناڕەزایەتی دەرببڕن و پێش بە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە لایەن بەرپرسانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بگرن.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
[1]
30-01-201830-01-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,900 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!