فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی
فرێرافرێرا-ی سەر بە
جندرێسجندرێس-یان بۆردوومانکرد و لەئەنجامدا 8 هاوڵاتی مەدەنیی شەهید و بریندرابوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی
ئاڤرینئاڤرین لە
عەفرینعەفرین.
ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندی فرێرا-ی سەر بە جندرێس-یان لە عەفرین بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون و 6ی دیکەش برینداربوون.
تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە ناوەندی عەفرین.
ناوی شەهیدەکانی بەمشێوەیە:
دیانا غازی ساڵحدیانا غازی ساڵح تەمەن 3 مانگی شیرەخۆرە ومەحمود محەمەد تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ناوی بریندارەکانیش بەمشێوەیە: محەمەد سوبحی حەسەن تەمەن 15 ساڵ، سەباح جەمال ساڵح تەمەن 25 ساڵ، فوئاد غازی ساڵح تەمەن 25 ساڵ، سوبحی غازی ساڵح تەمەن 30 ساڵ، خەدیجە موستەفا تەمەن 30 ساڵ و عەبدوڵا داود تەمەن 18 ساڵ.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆش سوپای تورک لە جندرێس کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا و لەئەنجامدا 13 هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون، بەهۆی بەردەوامیی هێرشە دژوارەکانیشەوە، تاوەکو ئێستا تەرمی شەهیدەکان لەسەر زەوی ماوتەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە جندرێس بەردەوامە.
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 05-03-2018