ڕۆژنیوز، بڕیار محەمەد
چارەنووسی 335 ملیۆن دۆلاری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری و دۆسیەکانی داناغاز نادیارە و سکاڵا لەسەر هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەنجوومەنی نەوت و غازی حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان،
ئومێد حەمەعەلیئومێد حەمەعەلی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر بڕێکی زۆر پارەی ونبوو ئاشکرا کرد.
ئومێد حەمە عەلی ڕایگەیاند: لە بەدواداچوونی ئەو پارانەی بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری و دۆسیەکانی داناغاز تۆمارکراون دەرکەوتووە کە نزیکەی 335 ملیۆن دۆلاری پارەی تەرخانکراو دیارنیە، تەنها 15 ملیۆن دۆلار بوونی هەیە ئەوەیتر ونە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی وتیشی: نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی نەوت و غاز و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە و ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لەو پارانە دەربڕیووە، بۆیە ئێمەش داوای یاساییمان لە دژیان جوڵاندووە و داوامان لێکردوون ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن.
[1]
06-03-201806-03-2018 این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,611 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!